سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەرگریی شارستانی هۆشداری دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارانی بەخوڕ لە هەولێر دەکات، بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت، هاونیشتمانیان لەو ناوچانەی نزمن ئاگاداری خۆیان بن، یان ئەو گەڕەکانەی ساڵانە لافاوی تێدا روودەدات. 
 
لە راگەیێندراوەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، “کەشناسی ئاگاداری کردووینەتەوە لەبارەی بارینی بارانی بەلێزمە بە تایبەتی لە سبەینێدا، بۆیە هاونیشتمانیان دەبێت ئاگاداری خۆیان بن بەتایبەتی ئەو ناوچانەی نزمن هەروەها ئەو گەڕەکانەی ساڵانە لافاوی لێ روودەدات و ئاستی ئاوی لێ بەرزدەبێتەوە”.
 
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، سبەى چوارشەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلە نزم دەبنەوە و لە کاتەکانى ئێوارەى هەمان رۆژدا کاریگەریی شەپۆلی بارانەکە لاواز دەبێت.
 
پێشبینییەکانی کەشاسی بۆ سبەی چوارشەممە دەریدەخەن، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، “هەندێجار لێزمەباران و هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان”.
هه‌واڵی زیاتر