گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌و چه‌ند ڕاستیه‌ک.
ده‌مێکه چه‌ند که‌سێک له ئاستی سه‌رو ناوه‌ندو خوارووی هه‌ندێ حزب، باسی ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا نین!.
ئه‌و که‌سانه پێویسته له نوێنه‌رانی خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایه ئه‌و گرێبه‌سته چیه‌و چه‌ند ئاگادارن؟، پێویست ناکات ڕای گشتی چه‌واشه بکه‌ن، به‌ڵام بۆزانیاری هه‌موولایه‌ک ئه‌وچه‌ند ڕاستیه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
١/ گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٧ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و له‌و ده‌م ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه بوو.
*سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی
*جێگری سه‌رۆک وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د
*وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ئاشتی هه‌ورامی
*وه‌زیری دارایی خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانی
*وه‌زیری پلاندانان دکتۆر عه‌لی سندی
ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه کێن و له چ حزبێکن؟
ئه‌رێ چ جارێک یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه باسی ئه‌وه‌ی کردوه ئاگاداری گرێبه‌سته‌که نه‌بن؟.
٢/ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٨ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌که، شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پێکهاتبوو له
*قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران
*ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و نوێنه‌ری ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
*ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان
*د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان
له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٨ چوونه تورکیا و هه‌مواری ڕێکه‌وتنه‌که‌یانکرد.
دیسان ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانه کێ بوون و له چ حزبێک بوون؟
ڕۆژێک له ڕۆژان که‌سێکتان بینی له‌وانه بڵێن ئاگادارنین؟.
٣/چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز، بۆ زانیاری دان له‌گه‌ڵ سکرتێر و ڕێکخه‌ری حزبه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌کان کۆبوونه‌وه‌و زانیاری ووردیان پێدان.
بۆیه واباشه چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوی خه‌ڵک و ڕای گشتی چه‌واشه نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه له نوێنه‌رانی خۆتان له‌حکومه‌ت بکه‌ن.
به‌ری ڕۆژ به بێژینگ ناگیرێ، کاتی ده‌رخستنی زۆر له ڕاستیه‌کان هات و ئێمه‌و ئێوه، به ئه‌رگۆمێنت و دیکۆمێنت قسان ده‌که‌ین، لۆژیک و مه‌نتق و نیشاندانی ڕاستی کاری ئێمه ده‌بێ و ئێوه‌ش له چه‌واشه‌کاری و ناڕاستی به‌رده‌وام بن و داوجاریش خه‌ڵی وویژدان زیندووی کوردستان له نێوان ئێمه‌و ئێوه حاکم و حه‌که‌م ده‌بێ….
ئومێد خۆشناو