سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆك وەزیران جارێكی تر بەهانای سلێمانیەوە دەچێت

سەرۆك وەزیران دوو ملیار دیناری بۆ فریاگوزاری تەندروستیی سلێمانی تەرخان كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕی دوو ملیار دیناری وەكو بودجەی فریاگوزاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخان كرد.

لەمبارەیەوە د.سامان بەرزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سوپاسی سەرۆك وەزیرانی كرد لە بەرانبەر تەرخانكردنی ئەم بڕە بودجە تایبەتە بۆ فریاكەوتنی سلێمانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا.

به‌رزنجی ئاماژەی بەوەدا كە نیگه‌رانن له‌ ره‌وشی تەندروستیی سلێمانی، بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا و قوربانییەكانی، هەروەها دووپاتی كردەوە كە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاودێریی ره‌وشی سلێمانی ده‌كات، بەم هۆیەشەوە بڕیاری داوه‌ بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ناكاو بۆ سلێمانی ته‌رخان بكات.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی وەبیر هێنایەوە كە له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ و بێ كه‌مته‌رخه‌می رێكاری پێویستی گرته‌به‌ر، تا راده‌یه‌كی زۆر باشیش توانرا ره‌وشه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ره‌وشی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر بوو و ئاماره‌كان هه‌ڵكشان.

هه‌واڵی زیاتر