سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

كورد لەجەنگی جیهانی دووەم بەجلوبەرگی هاوپەیمانان جەنگاون

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەڵێ “کورد، لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بە جلوبەرگی هاوپەیمانانەوە جەنگاون”.

ساڵی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە کاتێک گوتی “کورد لە جەنگی دووەمی جیهانی، هەروەها شەڕی نۆرماندی هاوکاریی ئەمریکایان نەکردووە”.

ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئەمڕۆ (شەممە، 6-6-2020) لە توویتێکدا لە 76ـەمین ساڵیادی شەڕی نۆرماندی بە زمانی کوردی لە توویتەر نووسیویەتی “ئێمە عیراقییەکان و، بەتایبەتیش کوردەکان لەبیرناکەین، کە لەجەنگی دووەمی جیهانیدا، بە جلوبەرگی ھاوپەیمانان جەنگیان کرد”.

پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتەیەکیدا لەبارەی پرسی کورد لە ناوچەکە رایگەیاندبوو “کورد، لە جەنگی دووەمی جیهانیدا هاوکاری ئێمەیان نەکردووە، ئەوان لە نۆرماندی هاوکاری ئێمەیان نەکردووە، بەڵام ئێمە لە رووی پێدانی چەک و پارەوە هاوکاریمان کردوون و سەرباری هەموو ئەمانەش ئێمە هێشتا کوردمان بەدڵە”.

شەڕی نۆرماندی، یەکێکە لە شەڕە هەرە گەورەکانی جەنگی دووەمی جیهانی و بە گەورەترین شەڕی دەریایی دادەنرێت لەنێوان سوپای نازی و هاوپەیمانان. شەڕەكە لە 6-6-1944 لە کەنارەکانی نۆرماندیی فەرەنسا دەستیپێكرد و هاوپەیمانان توانیان لەرێگەی ئەو شەڕەوە رێگەیەک لە رۆژئاوای ئەوروپاوە بکەنەوە و دەستیان بە ئازادکردنی فەرەنسا کرد لە دەستی نازییەکان.

هه‌واڵی زیاتر