بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە، دوو فەرماندەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە کار لادراون، لەبەر ئەوەی پابەندی پرەنسیپەکانی وەزارەت نەبوون.
بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لیوا سەربەست زێباری، بهڕێوهبهری بهڕێوهبهرایهتیی رشتهكان لە وەزارەتی پێشمەرگە و عەمید روکن رێبوار عەلی، فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی کەرکووک لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، “بە فەرمانی راستەوخۆی وەزیری پێشمەرگە بووە”.
دوورخستنەوەی هەردوو فەرماندەکە بەهۆی لادانە لە پرەنسیپی سەربازی و بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.