سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئەگەر ھەیە تووشبوانی كۆڕۆنا نەزۆك بن

کۆڕۆنا و نەزۆکی

رەنگە کۆڕۆنای نوێ (سارس – کۆڤ – ٢) لە خانەکانی گوونیش بدات، پیاوان دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشی ڤایڕۆسی کۆڕۆنای نوێ پێویستە تێستی نەزۆکی بکەن

پڕۆفیسۆر ” لی ” لە نەخۆشخانەی تۆنگجی، کە تایبەت دروستکراوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی ڤایڕۆسی کۆڕۆنای نوێ، سەر بە زانکۆی هواژۆنگ لە ووهان، دەریخستووە کە ئەو پیاوانەی تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەبن پێویستە دوای چاکبوونەوەیان پشکنینی بڕ و توانای سپێرمەکانیان بکەن، چونکە ئەم ڤایرۆسە هەروەکو چۆن کاردەکاتە سەر خانەی سییەکان و بەرگریی لەش، بەهەمان شێوە ئەگەری تێکشکاندنی خانەکانی گوونیشی هەیە.

ئەگەرچی هێشتا ئەوە جێگیرنەکراوە کە ڤایرۆسەکە کاربکاتە سەر نەزۆکی و توانای سێکسیی پیاوان و هەوکردنی گونەکانیان بەڵام چونکە ئەو پزیشکە لە توێژینەوەکانیدا بۆی دەرکەوتبوو کە ئەوانەی لە ساڵی (۲۰۰۲ – ۲۰۰۳)دا تووشی سارس بووبوون، خانەی گوونەکانیان تێکشکابوون بۆیە دەڵێت ئەم نەخۆشییەش بەهۆی (سارس کۆڤ-۲)ە کە هاوشێوەی ڤایڕۆسەکەی نەخۆشی (سارس )ە، بۆیە پێویستە پشکنین ئەنجامبدەن.

بەهیوای خۆپاراستنتان و مانەوەتان لە ماڵەکانتان

سەرچاوە؛ دەیلی مەیل Dily Mail

هه‌واڵی زیاتر