بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان،ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ شه‌ممه ئاسمانی ھەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان، بەتایبەتی لەكاتەكانی شەودا پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەچاو دادەبەزێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مرۆ بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای ھەولێر 8 پله‌ى سیلیزیه و له‌پارێزگای سلێمانی 6 پله‌ی سیلیزی و له‌دھۆكسش 7 پلە، لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 10 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت سبه‌ى یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارانی نمە باران لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز و كەمێك بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان.