یەكەی “شه‌یتانی 82” چییه كه ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی عێراقی كردووه؟
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڕیاریدا به‌ناردنی زیاتر له 700 سه‌ربازی سه‌ر به فیرقه‌ی “شه‌یتانی 82″ی سه‌ر به سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاشان عێراق، هێزه‌كه به یه‌كێك له ڕاهێنراوترین و به‌تواناترین هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ناسرێت و ناوی “مردن له‌به‌رزی”یان لێناوه.
ئه‌م فیرقه‌یه ساڵی 1917 ئه‌مریكا له‌كاتی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م دروستیكرد، تایبه‌تمه‌ندی هێزه‌كه ئه‌وه‌یه دابه‌زینی ئاسمانی ده‌كه‌ن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایان له هه‌ر كات و شوێنێك هه‌یه كه پێویست بكات.
ئه‌مریكا ئه‌م هێزه‌ی له‌هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م، شه‌ڕه‌كانی ڤێتنام، په‌نه‌ما و ئه‌فغانسان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی تیرۆرستان به‌كارهێناوه.
ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له ناردنی فیرقه‌ی “شه‌یتانی 82” له بنكه‌ی فۆرت پراگ-ی ویلایه‌تی كارۆلیناوه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.