سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئیبراهیم حەکیم، لەکاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامایەک باری تەندروستی تێکچوو باری تەندروستی ناجێگیرە


ئیبراهیم حەکیم، هونەرمەندی کورد لەکاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامای “دوا کاتژمێر” باری تەندروستی تێکچووە و هۆگری کوڕیشی دەڵێت: باری تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
 
هۆگر ئیبراهیم حەکیم رایگەیاند: “باوکم چەند رۆژێکە باری تەندروستی ناجێگیرە، لەکاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامای “دوا کاتژمێر”، کە ئەویش تیایدا بەشدارە باری تەندروستی تێکچوو و بۆ نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری گواسترایەوە و پێویستی بە چارەسەرە.”
 
بەگوتەی هۆگر ئیبراهیم حەکیم، پزیشك چەند پشکنینێکی بۆ نووسیوە؛ بەشێکیان لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کراون و بەشێکی دیکەشمان لەدەرەوە بۆ کردووە. 
 
بەپێی راپۆرتی پزیشکی، لەسەر جگەری کەمێک چەوری پەیدابووە و کۆلۆن و پرۆستاتیشی ئەستوور بوون.
 
هۆگر لەبارەی چەند پشکنینێکی دیکە کە بۆ باوکی ئەنجامدراون دەڵێت: پشکنینی غودەشی بۆکراوە و بڕیارە بەیانی ئەنجامەکەی دەربچێت؛ ئێستا بردوومانەتەوە ماڵەوە بۆئەوەی پشووبدات تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت، بەڵام پێویستی بە چاودێریی پزیشکە.
 
هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم لە ساڵی 1952 لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان بووە. ماوەی 40 ساڵە لە شانۆ و دراما و سینەمادا کار دەکات.
 
دوایین بەرهەمیش کە تیایدا بەشداریکردووە، زنجیرە درامای “دوا کاتژمێرە”، کە لە نووسین و دەرهێنانی کارۆخ ئیبراهیمی کوڕیەتی.
هه‌واڵی زیاتر