سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لەدوای ٣١ ئاب وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا راستییەکەی ئاشکرا کرد،ئێران چ پەیامێکی بۆ پارتی نارد؟

لە ٣١ ئابەوە بۆ ١٦ ئۆکتۆبەر…بەشی سێیەم: جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا راستییەکەی ئاشکرا کرد..ئێران چ پەیامێکی بۆ پارتی نارد؟ بڵاوی بکەنەوە

دوای ئازادکردنی هەولێر و چوونی یەکێتی بۆنێو سنوورەکانی ئێران، هێزەکەی سەددام گەڕایەوە و ئیدی پاسدارانی ئێران کوردستانیان چۆڵ کرد، بۆ یەکەم جار بوو لە مێژووی کوردستاندا کورد بە هێزێکی داگیرکەر، هێزێکی دیکەی داگیرکەر لە کوردستان وەدەربنێ و، دواتریش هەردوو هێزە داگیرکەرەکە لە کوردستان نەهێڵێ.. پاش ئەوەی ئێران لە سەیرانبەنەوە لە ١٣ی ئۆكتۆبەری١٩٩٦، یەكێتی هێنایەوە بۆ كوردستان و یەکێتی گەڕایەوە سنووری سلێمانی، ئێران کەوتە گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و مەسجێکی نارد و جارێکی دیکە راشکاوانە گوتیان ئێمە سلێمانیمان گرتەوە نەوەک یەکێتی، بۆیە هەر جوڵەیەک لەو سنوورە بکرێ دەبێ رەچاوی بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێ و، لەو کاتدا ئێران دەستی کرد بە دانانی نەخشەرێگایەک بۆ دروستکردنی چەندان حزبی نوێی کە لە نێو هەناوی یەکێتی بێنە دەرەوە کە ئەمڕۆ بە ئاشکرا نەوەی نوێ، هاوپەیمانی، گۆڕان کە گشتیی موشتەقاتی یەکێتین، فکرەی دروستکردنیان بۆ ئەو کات دەگەڕێتەوە..

ئیدی دوای ئەوەی کە قۆناغی ئاشتەوایی هات، کاتی قسەکردنی فەرمیی ئەمەریکایش لەو بارەوە هات.. دەیڤد وێڵشی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەکاتی ئاشتکردنەوەی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی شاندی پارتی و یەكێتی، كاتێ لەو بارەیەوە پرسیاری لێكرا بە میدیاكارانی گوت، یەكێتی سوپای پاسدارانی ئێرانی هێنا و بۆیەش پارتی هێزەكانی عێراقی بۆ وەردەرنانیان هێنا، ئەم راشکاوییەی دەیڤد نە یەکیتی وەڵامی بۆی هەبوو نە ئێرانیش کاردانەوە..

لە ئەنجامدا پارتی نەیهێشت هەولێر ببێتە سەنتەری نەشتەرگەری هیلالی شیعی لە ناوچەکە و، وێران ببێ.. خەتی نەتەوەیی لە هەولێر داڕشتەوە. هەولێر لە ڕووی ئابووریەوە کەوتە سەر نەخشەی پێشکەوتن و تەنیا لە ٢٠٠٤ تاوەکوو ٢٠١٩ لە هەولێر بە ١٠ قەزا و ٣٥ ناحیەوە، حوکمڕانی پارتی نزیکەی ١٧ هەزار پڕۆژەی لە هەولێر جێبەجێ کرد..ماستەر پلانی شار دانرا، هەولێر کەوتە سەر نەخشەی ئابووری و وزە لە رۆژهەڵاتی ناوین.. ئەو هەولێرەی کە پێشووتر لە پێش ٣١ ئاب شوێنێک بوو کە تەرمی لێ فڕێدەدرا و ئاسەواری شاری تێدانەبوو، بوو بە ناسنامەی بەرگریی ریفراندۆم و بوو بە پایتەختێک کە نوێنەران و کونسوڵخانەی وڵاتانی لێکرانەوە..پێکەوەژیانی پێکهاتەکان تێیدا بەهێزتربوو، شوێنی سەقامگیری و هەستکردن بە ئاسوودەی لێ دروستبوو..لە هەولێر لە جیاتی پەرتەوازەیی حزب بینرا کە پڕۆژەکان جێبەجێ کران و لە سلێمانیش ئێران چەندان حزب و گروپ و باڵی لە نێو هەناوی یەکێتی دروست کرد، لە سلێمانی مەوجی ئیرهابی فکری دروستکرا، بەڵام پارتی لە هەولێر فکری سەربەخۆیی پەرەپێدا و ریفراندۆمی کرد..پارتی نەیتوانی دەستی بگاتە سلێمانی، بەڵام پارتی توانی ئەو حزبانەی کە بۆ دژایەتی پارتی لەوێ دروست کران، پەرتەوازەتریان بکات و لە هەڵبژاردندا ژمارەی کورسی و دەنگ لە کورتی بدەن..تادێ لە هەولێر ئاوەدانی زیاتر دەبێ، ئەو گروپانەی لەوێش کە ئێران لە نێو هەناوی یەکێتی دروستی کردن سلێمانیان لە ئاوەدانی و خزمەتگوزاری دابڕاند..بۆیە ٣١ ئاب گەورەترین وەرچەرخانی مێژووی بوو کە نەیهێشت هەولێر بخرێتە سەر هێڵی میلیشیایی..چاوەڕێی بەشی چوارەم بن.

تەنیا کوردی

هه‌واڵی زیاتر