سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا ساڵانێکی زۆرە دژی پەکەکە شەڕ دەکات و لە ئێستادا ژمارەیان بۆ نزیکەی ٦٠٠ کەس کەمبووەتەوە.
سۆیلۆ دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژى گەریلاکانی پەکەکە بەردەوام دەبێت و لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا پلانەکانیان بە باشی بەڕێوەدەچێت.
ئەو وتانەى سۆیلۆ لەکاتێکدایە، لەم ماوەیەدا پەکەکە ژمارەیەک ڕاگەیاندن و بەیانامەی بڵاوکردەوە و تیایاندا باس لە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکیا دەکات لە خاکی هەرێمی کوردستاندا و دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بێئەنجام بوون.