دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم،وەفدی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن
شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دوای كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بكات و بابه‌ته‌كانی جێبایه‌خی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێت.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر، ئه‌ندامانی شانده‌كه پێكهاتوون له (لیوا نه‌شئه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی، لیوا سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن، لیوا زیاء، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ، لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، لیوا ماجید، به‌رپرسی ئه‌ركانی پاسه‌وانی سنوور، لیوا حه‌سه‌ن، به‌رپرسی فڕۆكه‌خانه‌كان، عومه‌ر قوسه‌ی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری نیشته‌جێبوون).
پێشتریش رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، “شاندێكی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و ئێمە چاوەڕێ دەكەین تیمەكانیان ئامادەبن، بۆ ئەوەی گفتوگۆی جددی لەبارەی كۆی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەین”.
راشیگەیاند: “ماوەیەكە شاندەكانمان ئامادەن و بڕیارە سەردانی بەغدا بكەین، ھەر كات ئامادە بوون پێشوازیمان لێبكەن و كاتێكی دیاریكراو بڕیاری لێدرا، ئێمەش سەردانی بەغدا دەكەین بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەین و ئامادەین تەواوی ئەجێنداكان بخەینە بەر دەست ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ تەواوی كێشەكان بكەین