سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە ٣١ ئاب فەڕەنسا چۆن هاوکاری پارتی کرد؟ ئەمەریکا چی لەسەر ئازادکردنی هەولێر گوت؟

لە ٣١ ئابەوە بۆ ١٦ ئۆکتۆبەر… بەشی دووەم: فەڕەنسا چۆن هاوکاری پارتی کرد؟ نێردەی ئاشتی ئەمەریکا چی لەسەر ئازادکردنی هەولێر گوت؟ بڵاوی بکەنەوە

پێش رۆژانی ٣١ ئاب، ئیدی ئێران نیەتی هێرشکردنی تەواو ئاشکرابوو، پارتی خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە کرد، شەڕێک کە ئێران بە تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ یەکێتی کردبوو، هێز لەزۆربەی میحوەرەکان نابەرامبەر بوو، لە سنووری سیدەکان و دەشتی بەرازگر پارتی هێزەکەی یەکێتی شکاند، بەڵام پارتی بینی کە هاوسەنگی هێز دەگۆڕێ، چونکە پاسدارێکی زۆر بەجلی یەکێتی و بە چەکی ئێران لە زۆربەی میحوەرەکان هێرشیان دەهێنا، ئەو کاتیش ئەمەریکا سەرقاڵی هەڵبژاردنی نێوخۆیی بوو، بۆیە پارتی دڵنیابوو کە ئەمەریکا بێدەنگ دەبێ و، کاردانەوەی نابێ، لەو کاتدا فەڕەنسا لە رێگەی ئیسرائیلەوە دیراسەی تەواوی دۆخەکەیان هەبوو، رژیمی سەددام بە وردی چاودێری جموجۆڵی ئێرانیان دەکرد، بۆیە پارتی کەوتە جوڵە بۆ وەدەرنانی ئێران، فەڕەنسا هاوکاری پارتی کرد، ئەو فەڕەنساییەی کە خەتی ٣٦ی بۆ کوردستان دیاری کرد لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی تا رژیمی سەدام نەتوانێ سنووری کوردستان ببەزێنێ، ئەو فەڕەنسایەش بوو مۆڵەتی دەولی بە هەماهەنگی ئیسرائیل دایە بەغدا کە هێڵی ٣٦ تێپەڕێنن و ئێران لە نێو خاکی کوردستان وەدەر نێن، بۆیە ئۆکەی بە پارتی درا کە دەبێ پارتی بگەڕێتەوە نێو هەولێر و لەوێشەوە سەرکردایەتی وەدەرنانی ئێران بکات لەگەڵ عێراق، بەغدا لە رێگەی فەرەنسا رەزامەند بوو کە هاوکاربێ لە وەدەرنانی ئێران و هێزێکی خۆی دایە دەستی پارتی کە فەرمان لە پارتی وەرگرن.

لە شەوی ٣١ی ئابدا نێردەی ئەمەریکا بۆ ئاشتەوایی نێوان پارتی و یەکێتی، پێوەندی بە پارتی کرد و دەڵێ مانگە دەستکردەکان لە خەبات و قوشتەپە وێنەی جوڵەی سوپای عێراق و هێزەکانی ئێوەیان گرتوون و بە نیازی چین؟ پارتی وەڵامی دانەوە ئەی کەوایە بۆچی مانگە دەستکردەکانی ئێوە لە سنووری کێلەشین ئاگایان لە تۆپباران و هێرشی پاسدارن نییە؟ ئەی ئاگایان لەو هەموو پاسدارانە نییە کە هاتوون بۆ هێرشی سەر پارتی لە هەموو میحوەرێکەوە؟ بۆیە نوێنەرەکە گوتی، چ گرەنتییەک هەیە کە سوپاکە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە، پارتی لە وەڵامدا گوتی، بە کاتی دێن و گرەنتی کشانەوە هەیە، بۆیە نێردەی ئەمەریکا گوتی سەرکەوتوو بن و ئۆکەی ئەمەریکای پێدان. ئەوەبوو کە پارتی توانی ئێران لە نێو هەولێر و خاکی هەرێمی کوردستان وەدەربنێ و نەیهێشت بازنەی یەکەمی هیلالی شیعە لە هەولێر و سنووری پارتی شانەی خۆی بچێنێ، لە کاتی وەدەرنانی ئێران لە هەولێر، دوای ئەوەی هێزەکانی یەکێتی شکان و لە هەیبەت سوڵتانیش خۆیان رانەگرت و بەرەو دوکان چوون و ناوچەکانی دیکە چوون، لەوێدا مام جەلال بە سەرکردە یەکێتییەکانی دەگوت، چاوەڕێی هێزی دیکەی ئێرانی بن دێن بە هانامانەوە، لە وەڵامدا سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی گوتی، مام لە هەیبەت سوڵتان شکاین و ئێرانییەکان لە پێشدا رایان کرد، ئێستایش کوڕی خەڵک بە کوشتن مەدە و هێزی دیکەی ئێرانی نایەن، چونکە ئێران زوو هاوکێشەکەی خوێندەوە و تێگەیشت کە ئیدی ئەمە بە پشتیوانی فەڕەنسایە و مۆڵەتی دەولی دراوە بە بەغدا بۆ وەدەرنانی ئێران لە نێو خاکی کوردستاندا..چاوەڕێی بەشی سێەم بن

تەنیا کوردی

هه‌واڵی زیاتر