سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆك هۆزێكی عەرەب لە كەركووك:نەجمەدین کەریم لەچاو ئەم پارێزگارەی ئێستا فریشته بوو

پەیامنێر
وەسفی ئەلعاسی سەرۆکی هۆزی عوبێد لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لەگەڵ کەسایەتی و پیاو ماقولان و بەشێک لە عەرەبی شاری کەرکوک باسی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئەم دوو ساڵەی کە عەرەب لە غیابی کوردا شارەکەیان بەڕێوەبردووە و دەڵێ ئێمە لە سەروبەندی خۆ ئامادەکردنین و دەمانەوێ زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی پارێزگارێک لەخۆمان دابنێین بەڵام با بە راشکاوی بڵێین ئێمە چیمان کردووە کە وا بکات دەنگی زۆرینە بەدەستبێنین ، فەرموون ئەوە دوو ساڵە پارێزگار لەخۆمانە و کوردیش لە کەرکوک نەماوە ، ئایا لەم دەرفەتە باشترمان دەستدەکەوێت ، پارێزگار عەرەبە و یەک ئەندامی کورد لە ئەنجوومەن نەماوە سەرئێشەمان بۆ درووست بکات و بڕیاری یەکەم و کۆتایی لای خۆمان بووە ، با بزانین ئەم پارێزگارەی خۆمان چی کردووە ؟ وەڵڵاهی ئەگەر دەستکەوتێکم پێبڵێن بەڵێن بێت ئاڵای سپیان بۆ هەڵبکەم
چیان کردووە جگە لە سوودمەندبوونی خۆیان و دارودەستەکەیان ، فەرموو لە ئێستادا 2800 هەلی کار لەبەردەستدایە و خەڵکیش لە چاوەڕوانی دامەزراندندان و ئاگاداریشم هەڵبژاردن دواناخرێت چونکە ئەوانەی لەو دۆخە سوودمەند بوونە جەخت لەوە دەکەن کە لەکاتی خۆیدا بکرێت و لە ئێستاشەوە کڕین و فرۆشتن بە پلە وەزیفیانەوە دەکەن و نرخی دامەزراندنیان گەیاندۆتە دەفتەرێک و بیست وەرەقە
باشە لە رابردوودا ئێمە قسەمان بە کورد نەدەکرد ؟ ئایا قسەمان بە نەجمەدین کەریم نەدەکرد ؟ دەی برا وەڵڵاهی کورد و نەجمەدین کەریم لەچاو ئەوانەی کە ئێستا حوکمی شارەکە دەکەن فریشتە بوون ، وانیە ؟ با تۆزێک ویژدانمان هەبێت چونکە لانی کەم ئەوان بۆ عەرەب و تورکمانیش ئیشیان دەکرد بەڵام ئەوانەی ئێستا هەموو شتێک هەر بۆ خۆیانە

هه‌واڵی زیاتر