سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

لە 16ی ئابەوە تا 31ی ئاب چی روویدا،یەكێتی و پەكەكە بە سەرپەرشتی ئێران بەنیازی چی بوون؟

لە ٣١ ئابەوە بۆ ١٦ ئۆکتۆبەر…راستیی رووداوەکان بە داتاو وردەکارییەکانەوە..بڵاوی بکەنەوە
بەشی یەکەم: لە ٣١ ئاب چۆن پارتی بازنەی یەکەمی دروستبوونی هیلالی شیعی تێکشکاند؟

٣١ ئابی ١٩٩٦ پارتی هەولێری هێنایەوە سەرهێڵی نەتەوەیی، نەیهێشت ببێتە ناوەندێکی ئێران بۆ تەکمیلەی هیلالی شیعی لە ناوچەکە..بەگوێرەی پیلانی ئێران، هەولێر دەبوو ببێتە ناوەندێکی گەورەیی میلیشایی، بۆیە ٣١ ئاب دەرهاوێشتەی چەند رووداوێکی پێشوەختە بوون، بەتایبەت کە یەکێتی دەیویست بە یارمەتی ئێران بازنەی یەکەمی هیلالی شیعە لە کوردستان مقاوەمەی بۆ دروست بکات و، خۆی تێپەڕێنی بۆ دهۆک و، پارتی لە سەرنەخشەی جیوگرافی ناوچەکەدا لە حوکمڕانی هەرێم داببڕێنێ، تا بۆ دوای کەوتنی رژێمی سەددام بە تەواوی ناوچەکە لە دەستی ئێراندا ئامادە بێ. دەسپێکی جموجۆڵی ئێران پێش ٣١ ئاب، لە ٢٨-٧-١٩٩٦ دەستی پێکرد کە ئێران هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکای دیموکرات و، کارەبایی سلێمانی کوژێندرایەوە، لەدوای هێرشی پاسداران بۆسەر بارەگای دیموکراتەکان، فەرماندەی پاسدارەکان ویستیان بە حاجی ئۆمەران بگەڕێنەوە نێو ئێران، بەڵام پارتی سەرجەمیانی دەستگیر کردن، لەو کاتەدا ئێران هەڕەشەی گەورەی لە پارتی کرد و ئەم مەرجانەی پێشوەختە بۆ پارتی وەک فەرز دیاری کرد.

یەکەم: خودی سەرۆك بارزانی بێتە سەر شاشە و داوای لێبوردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران بکات و سەرجەم ئەو فەرماندانەی پێشمەرگەن کە پاسدارانیان دەستگیرکردوون، رادەستی ئێران بکرێن و یەکڕاستیش گوللە باران دەکرێن.
دووەم: شێخی بارزان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دیاری دەکرێت.
پارتی ئەو داوایەی ئێرانی راستەوخۆ رەتکردەوە، ئێرانێک کە وەک بەهێزترین وڵاتی ئیقلیمی ناوچەکە، کەوتە جوڵەی تەواو لە دژی پارتی و نەخشەی تۆڵەسەندنەوەی کێشا، کۆمەکی بۆ یەکێتی لە دژی پارتی فراوانتر کرد. لە دەسپێکدا چەکدارێکی زۆری یەکێتی گواستەوە بۆ سنووری سیدەکان و، نیاز دەرگەڵەیی لە بەرەی قەسرێ گەڕایەوە نێو یەکێتی و لە بادینانیش پەکەکە خۆیان بۆ هێرشکردن ئامادە کردبوو. نەخشەیەک بە راوێژکارانی ئێرانی و بە ئامادەبوونی سوپای پاسداران لە مەیدانی جەنگدا، ئامادە کرا..پاسدارەکان بە جلی کوردی وەک سەربازیی یەکێتی جلیان پۆشی..پەکەکە بە جلی یەکێتی لە نێو بارەگاکانی یەکێتی دەرکەوتن..نەخشەیەکی فراوانی تێکشکاندنی پارتی داڕێژرا، لە هەموو لایەک هێزی یەکێتی و پاسداران و پەکەکە دەیانویست پارتی لە سۆران وەدەرنێن و دواجاریش لە سنووری دهۆکیش پارتی شوێنی نەبێتەوە و سەری بڵندیش بگرن..پارتی لەو کاتە خۆی بۆ ئاهەنگی ١٦ ئاب ئامادە دەکرد کە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی بوو، مام جەلال بە ئاشکرا گوتی، با پارتی لەجیاتی ئاهەنگی یۆبیلی زێرین فاتیحای خۆی بخوێنێت.. ئەوەبوو لە شەوی١٦لەسەر١٧/٨/١٩٩٦ دا هێرشی ئێران و یەکێتی و پەكەكە دەستی پێكرد و ئاگربەستیان شکاند، ئەو ئاگربەستەی کە پارتی دەیویست شەڕی براکوژی درێژەی نەبێ، ئەگەرچی لە ئاهەنگی یۆبیلی زێریندا پارتی داوای ئاشتەوایی دەکرد، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێران بە رێگەی یەکێتی و پەکەکە نەخشەی سڕینەوەی پارتی لە کوردستان داڕشت، نەوشیروان مستەفا لە بەڵگەیەكی تۆماركراودا دەڵێ ئێرانییەكان، بەر لە ٣١ ئاب یارمەتی یەکێتیان داو، بە تۆپباران زیاتر لە ٤٠٠ پێشمەرگەی پارتیان کوشت..چاوەڕێی بەشی دووەم بن.
تەنیا کوردی

هه‌واڵی زیاتر