سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆکی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە کارەکانیان دوورخرانەوە

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

کاژێر 05:55 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان ئابڵۆقەداوە, بەگوێرەی زانیارییەکان، عەدنان سەلجوق مزراکلی، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، سەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک ،سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. 

لە شوێنی ئەوان ئەرکی بەڕێوەبردنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد درا بە حەسەن باسری گوزەلئۆغڵو پارێزگاری ئامەد، گەورە شارەوانی مێردین درا بە مستەفا یامان، پارێزگاری مێردین و گەورە شارەوانی وان-یش درا بە محەممەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان.

بەگوێرەی راگەێیندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی ئەم سێ گەورە شارەوانییە “پەیوەندییان بە په‌كه‌كه‌وه‌” هەیە و، بەڵگەیان لەبەردەستە کە “هاوکاری رێکخراوی په‌كه‌كه‌یان کردووە”. 

هه‌واڵی زیاتر