كاتژمێر 7 و نیوی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11ی ئایار/ مایۆی 2019، گه‌نجێك به‌ناوی (ا. ج. ق) له‌دایكبووی ساڵی 1999، كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شنگاله، له‌سه‌ر یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی شه‌قامی موزه‌فه‌رییه‌ی هه‌ولێر، خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، هاوڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شنگاله و پیشه‌ی كرێكار بووه، دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه پزیشكى دادى هه‌ولێر.
له گرته ڤیدیۆییه‌كدا، كه له كامێرای چاودێرییه‌وه وه‌رگیراوه و ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گه‌نجه له‌سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌يه به دیوی رۆژئاوایدا خۆی شۆڕكردووه‌ته‌وه، دواتریش ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش راسته‌وخۆ له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
كلیك لە وشەی (video) بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە
كلیك لە وشەی (video) بكە بۆ بینینی ڤیدیۆ