ڤیدیۆ… مه‌لا كرێكار: %15ـی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ به ته‌زویر به‌ده‌ست هاتووه… ئێران ته‌زویره‌كه‌ی بۆ كردووه
مه‌لا كرێكار، كه‌سایه‌تی ئاینی توندره‌و كه له ئێستادا له ولاتی نه‌رویج له ژێر چاودێری پۆلیسدایه له گرته‌یكی ڤیدیۆییدا ده‌لێت: %15ـی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی ئسلامی ته‌زویره و له لایه‌ن ئێرانه‌وه ته‌زویره‌كه‌یان بۆ كراوه.
كرێكار ده‌لێت: كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی گوتم حزبه‌كه‌م 8 ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی پێدام و پێانگوتم به 8 ره‌گه‌زنامه ته‌زویره ده‌نگ به سوران عومه‌ر بده.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باس له خیانه‌تی 16 ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و ده‌لێت: بنه‌ماله‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی به‌ته‌واوی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست قاسمی سوله‌یمانی و ده‌شلێت”مام جه‌لال گوتوویه‌تی كه‌ریێك و كورێكم هه‌یه، له كاتێكدا مام جه‌لال جاش بووه، ئه‌و پێی وایه ئه‌مه یه‌كێكه له 7 سه‌رسورهێنه‌ره‌كی جیهان كه (جاشێك كه‌رێكی بووه)