سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەڤیدیۆ.. ھێلی لەڤ لەگەڵ سوپەر ساکۆ دەردەکەوێت

ھێلی لەڤ، خانمە گۆرانیبێژ و بارزگانی کورد، ڤیدیۆیەکی خۆی و سوپەر ساکۆ، گۆرانیبێژی ئەرمەنی بڵاو کردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 1/9/2018، ھێلی لەڤ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ڤیدیۆیەکی خۆی و سوپەر ساکۆی بڵاو کردەوە، کە تێیدا سوپەر ساکۆ بە زمانی کوردی دەڵێت: “بژی کوردستان”.

چەند ڕۆژێکە سوپەر ساکۆ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، لە ڕۆژی 30/8/2018شدا، کۆنسێرتێکی لە ھەولێر ساز کرد.

ھێلی لەڤ، ناوی ڕاستەقینەی (ھێلین عەبدوڵا)ـیە، وەک 100 کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان بۆ ساڵی 2015 ھەڵبژێردراوە، ھەروەھا وەک ھونەرمەندێکی کورد بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، کلیپەکانی بینەری یەکجار زۆریان ھەبووە.

ئێستاش جگە لە کاری ھونەری، ھێلی لەڤ وەک خانمە بازرگانێک کار دەکات، ھەروەھا سەنتەرێکی جوانکاریشی لە (ھەولێر)ی پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەیە.

سوپەر ساکۆ بە ڕەگەز ئەرمەنییە، خاوەنی ناوبانگێکی زۆرە، کلیپ و گۆرانییەکانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە.

 

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=HuoqQMKVjWg[/youtube]

هه‌واڵی زیاتر