سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ڤیدیۆ: دوای ئەو هەرایەی لە ماچەکەی( بانە و نەوید ) دا دروستبوو، نەوید دوبارە بانەی ماچ باران کرد

 

نەوید زەردی،  پاش ئەو هەرایەی کە لە کاتی ماچکرنی بانە شیرواندا دروستی کرد لە کونسێرتەکەی سلێمانیدا، دوبارە لە کونسێترتەکەی شاری سۆراندا وەڵامی ئەو قسەوقسەلۆکانە بە ماچێکی دیکە دایەوە وڤیدکەی سوشیال میدیای داگیرکردووە.

 

پێش چەند ڕۆژێک نەوید زەردی گۆرانیبێژی دیاری کورد پاش ئەوەی لە کونسێرتەکەیدا لە شاری سلێمانی بانەی لە ئامێزگرت و ماچی کرد و دواتر وتی ” کە بانە خوشەویست و کەپلی ئەو نیە و تەنیا عاشقی هونەرەکەیەتی ” ئەم رەفتارەشی سوشیال میدیای داگیرکرد، دواتر نەوید زەردی لە نوێترین ئاهەنگی خۆیدا لە شاری سۆران بۆ وڵامدانەوەی ئەو هەرایەی لەسەر ماچەکەی دروستبوو، بانەی دوبارە لەسەر ستەیچ ماچکرد و وتی “ئەمە ماچێکی دیکە ” وەک ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت .

 

بانە و نەوید زۆترین باسیان لەسەرە لەم رۆژانەدا، ئەم کچە تەمەن 17 ساڵە دوای بەرنامەی کورد ئایدڵ زۆترین دەرکەوتنەکانی لەگەڵ نەویدان و لەم کونسێرتانەی ئەم دواییانەی نەویدا بانە هەمیشە یاوەری دەکات لە هەولێر و سلێمانی و سۆران، هەرچەندە نەوید تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە پەیوەندییەکێ سۆزداری دەکەن لە نێوانیاندا ڕەت دەکاتەوە  بەڵام بانە لە ئینستگرامەکەی هەموو فۆلۆوەرەکانی لاداوە و تەنیا نەویدی لای خۆی هێشتووە.

 

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=OubVN5iwUTI[/youtube]

هه‌واڵی زیاتر