خانمە مۆدێلی کورد جیهان هاشم بۆ جاری چوارەم هاوسەرگیریکرد و هەواڵەکە لەگەڵ وێنەیەکی خۆی لە پەڕە فەرمیەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوکردەوە.
جیهان هاشم مەک ئەپ ئارتێستی دیاری کورد و مۆدێلی بەناوبانگ کە خاوەن زیاتر لە ملیۆنێک فۆڵۆوەرزە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام رایگەیاند ” کە شەوی رابردوو دور لە چاوی کامێراکان مارەبڕین کراوە و هاوسەرگیری کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد “ئاهەنگێکی سادەیان ئەنجامداوە بە ئامادەبوونی خێزانی هەردوولا و تەنانەت بەکارهێنانی مۆبایلیش قەدەغەبووە”.
جیهان هاشم خەڵکی شاری خانەقینە و بەشێكی زۆری تەمەنی لە ولاتی ئێران و توركیا بەسەر بردووە پێشتر خۆی لە لایڤەکانیدا ئاشکرایکردووە کە خاوەن کچێکی تەمەن 10 ساڵیە لە هاوسەرە یەکەمەکەی کە ئێستا لە وڵاتی ئێران دەژین و جیابوونەوە،ئەمە لە كاتێكدایە دوو ساڵ بەرلە ئێستا جیھان ھاشم لە پەیوەندیدا بوو لەگەل كوڕێكی كوردی دانیشتووی سوید بەناوی(ھاوسەر) و چەند مانگێكی نەبرد كوڕەكە چەند وێنەیەكی تایبەتی جیھان ھاشمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند لە جیھان ھاشم جیابووتەوە دواتر پێش ماوەیەک جیھان ھاشم هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی عەرەبی خەڵکی نەجەفدا کرد، بەڵام هاوسەرگیرییەکەیان تەنیا چەند مانگێکی خایاند و جیھان ھاشم لەلایەن مێردەكەیەوە ئەشكەنجە درا و بە نەخۆشی و کێشەوە ھاوسەرگیریەكە کۆتایی هات، تا دواجار بۆ جاری چوارەم شەوی رابردوو هاوسەرگیری کردەوە.