کەشناسى سلیمانى رایدەگەیەنێت؛ گۆڕانکارى تەواو بەسەر رەوشى کەشوهەوادادێت و پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو دادەبەزن و نمە باران دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى سلێمانى رایگەیاند: لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دورگەى عەرەب کەشى ناوچەکەمان گۆڕانکارى بەسەر دێت .ئەم گۆڕانکارییە لە کەشى ناوچەکەمان تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت، پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە تایبەت سبەى پێنج شەممە بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى .
باسى لەوەکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 30 کم، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کەرکووک.
دەشڵێت: بۆ ئەمڕۆ، پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3 ) پلەى سیلیزى دادەبەزن و ئەگەرى پڕوشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا.
نوێ
- ئەمریکا ھاتە دەنگ، چارەنووسی ئیبراھیم رەئیسی نادیارە
- دڵنیایی دەدرێ، ھەواڵە خۆشەکە گەیشت
- زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان
- زانیاری نوێ لەبارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتهری ئیبراهیم رهئیسی
- وادەی نوێ بۆ ھەڵبژاردن دانانرێت تاوەکو سکاڵاکەی مەسرور بارزانی یەکلایی نەکرێتەوە
- هێزێکی ئەمنیی یەکێتی شاکار ستاری ڕۆژنامەنوسی دەستگیر کردووە
- داوایەکی پارتی بۆ ھەڵبژاردن جێبەجێ کرا
- داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت گۆشتی سەر شەقام و بێ مۆر نەکڕن.
- تەرمی سەرۆکی تیمی پاسەوانیی ئاسایشی BP لە کێلگەیەکی نەوتی بەسرا دۆزرایەوە.
- ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی كۆنی كەركووك كەوتەوە ژمارەیەکی دوکان سووتاون.
ههواڵی زیاتر