نووسەر و رۆژنامەنووس، رسول صالح خۆشناو، نووسەری پەرتووکی (فرۆشیاری پڕۆفێشناڵ؛ لە پڕۆژەیەكی بچووكەوە بۆ كۆمپانیایەكی گەورە) ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە فرۆش بە دایکی هەموو پیشە و کەسبوکارێک دادەندرێت و ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فرۆش، دانوستاندانێکە بۆ ڕازیکردن بەرامبەر بۆ بەستنی گرێبەست یا فرۆشتنی، کەلوپەل یا خزمەتگوزارییەک، بۆیە هەست بە پێویستبوونی لە کتێبخانەی کوردیدا دەکرا.
خۆشناو گوتیشی: پەرتووکەکە ١٣٦ لاپەڕە و بە قەبارەی گیرفانییە، بۆ ئەوەی هەڵگرتن و خوێندنەوەی ئاسان بێت و لە سێ بەش پێکهاووە؛ بەشی یەکەم، لە ژێرناوونیشانی (بنەماكانی فرۆش وفرۆشیاری پڕۆفێشناڵ) باس لە بنەماکانی فرۆشی سەرکەوتوو و بوون بە فرۆشیاری سەرکەوتوو کراوە.
لە بەشی دووەم؛ بە ناوونیشانی (ڕێكڵام وبازاڕسازیی دیجیتال)،بە کورتی باس لە بناماکانی بازاڕسازی و بەدستهێنانی بازاڕی باش لە ئینتەرنێت و سۆشیالمیدیا دەکرێت و لە کۆتایی بەشی دووەم ئینستاگرام وەک نموونەیەکی سۆشیالمیدیا وەرگیراوە و چەند ڕێکارێک خراوەتەڕوو بۆ ئەوەی بتوانین کڕیارەکانمان ئێمە بدۆزنەوە و بازاڕێکی باش بەدەست بهێنین.
تەكنیكەكانی فرۆش، ناوونیشانی بەشی سێیەمی پەرتوکەکەیە و چەند تەکنیکی گرنگ و سەرنجڕاکێشی فرۆش خراوەتەڕوو، کە بە هۆیەوە دەتوانن کۆتایی بە فرۆش بهێنین و لە ئەنجامدا فرۆشی باش بەدەست بهێنین.
خانەی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ئەرکی لە چاپدان و بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە. کاری دیزاینی بەرگ لە لایەن، سالار سوپا ئەنوەر و پیداچوونەوە و پیداچوونەوە و هەڵچنینش لە لایەن ساڵار محەممەد (شاخەوان) ئەنجام دراوە و ژمارەی سپاردنی (٤٤٦)ی ساڵی ٢٠٢٠ی پێدراوە و نرخی پەرتووکەکە ٢هەزار دینارە و لە پیشانگای دووەمی کتێبی سلێمانی لە ژووری ١٢٩ / خانەی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە خراوەتە بەردەست خوێنەرانی ئازیز.
نوێ
- خامنەیی : 5 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند ،و وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی ئاشکرا کرد.
- کەشناسی: شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
- سهرۆككۆماری نوێی ئێران دیاری كرا.
- مەسرور بارزانی: لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سهرهخۆشیى له كۆمارى ئيسلاميى ئێران دهكات
- جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران؛شوێنەکە هێندە سەختە ناتوانی مەترێکیش بڕۆیت
- بەمشەوە دارایی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
- پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
- پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
- نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی ئاراستەی گەلی ئێران کرد
ههواڵی زیاتر