ئاژانسی پەیامنێر

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع بە تەلەفۆن قسەیان کرد

سەرۆک بارزانی و سەرۆککۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان پێویستە پەنا بۆ ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ ببرێت.

سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی قسەیان کردووە، تێیدا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێمی کرد.

٠ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەحمەد شەرع بە سەرۆک بارزانی وتووە، گرنگە هەماهەنگی و پێکەوەکارکردن هەبێت بەجۆرێک ببێتەهۆی ئاسانکاری بۆ چارەسەری کێشە هەرێمییەکان لەڕێگەی ئاشتییانە و گفتوگۆوە.

٠ سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع هۆشدارییاندا لە مەترسییەکانی بەردەوامی گرژییە بێ پاساوەکان و بە ئامانج گرتنی وڵاتانی عەرەبی.

Related posts

زانا مەلا خالید:سەرۆک بارزانی چ وێنەیەکی نیشانی جیهاندا

jabar

دادگای فیدڕالی دەربارەی پرۆژەی رووناکی بریاری دا

nabaz

مەسرور بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

mahir