ئاژانسی پەیامنێر

پارتی لە چەرخی گۆرانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان

پارتی لە چەرخی گۆرانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان

لە هەلومەرجە ئاڵۆز و بنبەستە سیاسییەکانی عێراقدا، ڕۆڵی سەرکردایەتی هاوسەنگ لەسەر بنەمای دیالۆگ لە هەموو کاتێک گرنگتر بووە. پارتی دیموکراتی کوردستان پێی وایە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە تەنیا بە لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتنی یەکتر و پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە لە چوارچێوەی دەستووردا دەکرێت.

لەم نێوەندەدا، بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی، وەک سەرکردەیەکی مێژوویی و هێمای شوناس و ئیرادەی سیاسیی کورد، بەردەوامە لە ڕۆڵی سەرەکی لە ڕێنماییکردنی ڕێبازی سیاسیدا. ئەزموونی دەیان ساڵەی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و تێگەیشتنی قووڵی بەڕێزیان لە هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان ئەو هێز و ئەزموونەی پێداوە کە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت لە ڕاگرتنی هاوسەنگی سیاسی نێوان هەولێر و بەغدا لە کاتە گرنگەکاندا.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم سەرکردایەتییە ستراتیژییە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە ڕێبازێکی دیپلۆماسی و پراگماتیک و گرژی کەمکەرەوە توانی کەشی گفتوگۆی نێوان لایەنە عێراقییەکان و تەنانەت ئەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەهێزتر بکات. ڕۆڵی بەڕێزیان لە نێوەندگیری و نزیککردنەوەى دیدگاکاندا یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی بۆشاییە سیاسییەکان لە قۆناغە جیاوازەکاندا.

هەروەها لەسەر ئاستی جێبەجێکردن، بەڕێز مەسرور بارزانی هەوڵی داوە هەرێمی کوردستان بگۆڕێت بۆ ئەکتەرێکی سەقامگیر و بەرپرسیار و متمانەپێکراو لە هاوکێشەی عێراقدا بە گرنگیدان بە چاکسازییە ئابوورییەکان و باشترکردنی کایەکانی حوکمڕانی و بەهێزکردنی دامەزراوەکان. ئەم ڕێبازە جێبەجێکارییە پاڵپشتییەکی گرنگە بۆ هەر پەیوەندییەکی سیاسی سەرکەوتوو لەگەڵ بەغدا.

تێکەڵبوونی ئەم سێ ئاستی سەرکردایەتییە- ستراتیژی، دیپلۆماسی و جێبەجێکردن- ڕێگەی بە پارتی دێموکراتی کوردستان داوە کە ڕۆڵێکی کاریگەر لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری لە ساتەوەختە گرنگەکاندا بگێڕێت.   بە بۆچوونی من گەڕانەوەى پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری چالاکانە لە دامەزراوە فیدراڵیەکان، لەوانەش پەرلەمانی عێراق، پێویستی بە گەرەنتیکردنی مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی ڕاستەقینە بە بنەمای هاوبەشی هەیە.

بە ڕأی من ئامانج ڕوونە: بەهێزکردنی سەقامگیری و پاراستنی هاوسەنگی و بنیاتنانی داهاتوویەکی هاوبەش بۆ هەموو عێراقییەکان- داهاتوویەک کە تێیدا گفتوگۆ جێگەی ڕووبەڕووبوونەوە و قەیران بگرێتەوە.

عبدالقادر هەرکی

٦/٥/٢٠٢٦

Related posts

دەستکەوتەکانی گەشتەکەی ترەمپ بۆ چین؛

nabaz

لە دوو مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی کوردستان دووبارە دەکرێتەوە

hakar.herki

بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان لە ئیستەنبوڵ شەوی وەفاداری بۆ ئیسماعیل بێشکچی بەڕێوەچوو.

nabaz