ئاژانسی پەیامنێر

ھۆشدارییەک لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ ھاوڵاتیان، ئاگاداریبن فێڵتان لێ نەکرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی چەند مامەڵەیەکی فێڵکردن و دەستبڕین و ساختەكاری کە لە ڕێگەی دراوی بیانی و کاغەزی بێبەهاوە ئەنجام دەدرێن، هۆشداری دەدات.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە، بانکەکە چەند جۆرێکی نوێی ساختەكاری و فێڵکردنی ئاشکرا کردووە کە کەسانی تەڵەكەباز و دەستبڕ لە هاووڵاتییانی عێراقی دەكەن، دیارترینیان فرۆشتنی کاغەزی (یەک ملیۆن دۆلاری)یە وەک دراوێکی ڕاستەقینە، لە کاتێکدا ئەو کاغەزە تەنیا وەک ئەنتیكێك و بۆ یادگاری و جوانی چاپ كراوە و هیچ بەهایەکی نییە، چونکە گەورەترین جۆری دراوی دۆلاری ئەمریکی تەنیا ١٠٠ دۆلارییە.

هەر لە بەیاننامەكەدا، ئاماژە بەوە دراوە کە فێڵێکی تر بریتییە لە بڵاوبوونەوەی (کاغەزی ڕەش) کە بە قەبارەی دۆلار بڕدراوە و فێڵبازەکان وا نیشانی دەدەن کە دۆلاری ڕاستەقینەیە و ڕەنگ کراوە، بەڵام بانکی ناوەندی جەختی کردووەتەوە کە ئەمە دوورە لە ڕاستی و تەنیا بۆ لەخشتەبردن و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە.

بانکی ناوەندیی عێراق هەروەها هۆشداریی داوە، کە جۆرێکی تر لەو فێڵانە بریتییە لە ساغکردنەوەی دراوی لەکارخراوی هەندێک وڵات و فرۆشتنی کاغەزی کۆپیکراوی دۆلار و دینار.

لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە، کە بانکی ناوەندی لایەنە ئەمنییەکانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە چاپکردن و هاوردەکردنی ئەم جۆرە کاغەزانە و داوای لە هاووڵاتیانی عێراقیش کردووە لە کاتی گۆڕینەوەی دراودا بەتەواوی ورد و وریا بن.

Related posts

سەرۆک بارزانی لە پاریس پەردەی لەسەر تابڵۆی پێشمەرگە لادا و شەقامی پێشمەرگەی کردەوە

nabaz

هەولێر و بەغدا رێککەوتن

mahir

سبەی ١٢٠ملیارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

mahir

Leave a Comment