ئاژانسی پەیامنێر

کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان هەور دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان، لەسنووری پارێزگای هەولیر و دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت و دابارین بەشێوەی لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، لەکاتی لێزمە باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین بارانی بە لێزمە و بەخوڕ دەبارێت لە زۆربەی کاتەکان، لەگەڵ هەورەتریشقە و زیادبونی خێرای با لە هەندێک کات بە هۆی بارانی بە لێزمە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە بەدرێژایی ڕۆژی سێشەممە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوەو لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە،” سبەی چوارشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2025، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێک کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە کاتەکانی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین هەندێک کات لێزمە باران دەبێت تا کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر ئەم ناوچانە دەمێنێتەوە، پاشان کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ لەسەرجەم ناوچەکەمان لاواز دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

Related posts

هەموو شتێک ئاشکراکرا لە بارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا

mohammad

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ رای گشتی

nabaz

هۆشداری دەدرێت

mahir