
سوپای ئیسرائیل:
بەرپرسی نوسینگەی سەربازیی رابەری باڵای داهاتووی ئێرانمان كوشت.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت: بەرپرسی نوسینگەی سەربازيی رابەری داهاتووی ئێرانی لەناو دڵی تاران كوشتووە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: هێزی ئاسمانی ئێران دوێنێ شەممە، لە ناوچەی تاران لە هێرشێكدا ئەبوقاسم بابائیان، بەرپرسی نوسینگەی سەربازیی رابەری باڵای ئێران و بەرپرسی بارەگای فەرماندەیی فریاکەوتنی خاتەمولئەلئەنبیای رژێمی ئێرانی لەناوبردووە.
بابائیان دوای کوژرانی محەمەد شیرازی، بەرپرسی پێشوی نوسینگەی سەربازی عەلی خامنەیی، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێردا، وەک بەرپرسی نوسینگەی رابەری ئایندە دیاریكراوە، کە هێشتا هەڵنەبژێردراوە.

