ئاژانسی پەیامنێر

ئەو پڕۆژە یاسایەی ئەمەریکا هاواری لێ هەستاوە گەیشتە پەرلەمان

ئەمڕۆ شەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕەشنووسی کۆتایی پڕۆژەیاسای حەشی شەعبی تەواو بووە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە.

 

محەمەد ئەلشەمەری ئەندامی لیژنەکە ڕاگەیاند: “ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران واژۆیان کۆکردۆتەوە و داوا دەکەن سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕەشنووسی یاساکە بخاتە بەرنامەی کاری خولی داهاتووی پەرلەمانەوە”.

بەوتەی ئەلشەمەری، دەستێوەردانی دەرەکی هەیە کە هەوڵی ڕێگری لە کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر یاسای حەشد دەکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  جەختیش دەکاتەوە کە ئەو دەستوەردانانە “نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئیرادەی نوێنەرانی گەلی عێراق” بۆ دەنگدان لەسەر یاساکە.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە پەسەندکردنی یاسای حەشد پەیوەستە بە کۆدەنگی هێزە سیاسییە “دوودڵەکان”، هاوکات  داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە سزا بەسەر ئەو پەرلەمانتارانەدا بسەپێنێت کە ئامادەی دانیشتنەکانی ئەم هەفتەیە نابن.

پێشتر ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانێشتنەکانی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردبوەوە،  بەڵام لە کارنامەکاندا یاسای حەشدی شەعبی تێدا نەبوو.

Related posts

ئەمەریکا لە بارەی ئێران بڕیاری کۆتاییدا

mahir

تێست

hakar.herki

ئەمەریکا دژی ئێران بڕیاریدا

mahir