سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، ناسنامە و چەك و ئۆتۆمبیل لە ١٢ ھزار كەس وەردەگیرێتەوە كە بەناوی دژەتیرۆری یەكێتی وەریناگرتووە

بەپێی میدیاكانی نزیك لە ماڵی مام جەلال تاڵەبانی، بافـڵ تاڵەبانی، فەرمانی کردووە تەواوی ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراوە، هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بەنایاسایی سوودمەندبووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک لێیدەسێندرێتەوە.

ماڵپەڕی SNN نزیك لە ماڵی مام جەلال تاڵەبانی بڵاویكردەوە كە، بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی چاکسازییەکانیدا بڕیاریداوە هەرکەسێک بەنایاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی و کڕینی وەلا ئەم ئیمتیازاتانەی پێدرابێت لێی وەردەگرێتەوە، ھەر کەسێکیش پابەندنەبێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

‎هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە، ئەو ھەنگاوە لە کاتێکدایە دەزگای دژەتیرۆر بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار کەس ناسنامەی دژەتیرۆریان بۆ دروستکراوە کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.

‎لە كوتاییدا ماڵپەڕەكە دەلێت: وابڕیاریشە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژەتیرۆر دروست بکرێت و تەواوی ئەو ناسنامانە پێشتر وەربگیرێتەوە و رابگیرێت.

هه‌واڵی زیاتر