ھەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت
تەنیا کوردی
تورکیاو عێراق چەند رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڵام سەرجەمی رێککەوتنەکان لە ئاو، وزە، بازرگانی و رێگەی گەشەپێدان و ئەمنی، لە ئاسمان بێت یان زەوی، ھەولێر قوڵایی رێککەوتنەکە دەبێت، چونکە بە دەستووری ئاسمانی بێت یان زەوی، رێگاکان دێنەوە قوڵایی بڕیار لە ھەولێر، کە دەڵێین ھەولێر واتە ھەرێمی کوردستان و بڕیاری کۆتایی بۆ سەرخستن یان شکستھێنانی ھەر رێککەوتنێک..واتە قورسایی سەرۆک بارزانی و ڕۆڵی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت لە خوێندنەوەی پێشھات و دروستکردنی بڕیاری چارەنووسساز بۆ داھاتووی ھەرێم و پێوەندار بە ناوچەکە و جیھان.
-ھەولێر، قوڵایی دامەزراندنی فیدڕاڵیەتی عێراق بوو..
-ھەولێر، قوڵایی ئاوەدانی و پێشکەوتنی ھەرێم بوو…
-ھەولێر قوڵایی شکاندنی ئەفسانەی داعش بوو…
-ھەولێر قوڵایی ئاشتی و رێککەوتن و سەقامگیری و ھاوسەنگی ئیقلیمی دەبێت.
لەم سەردانەی سەرۆککۆماری تورکیا کە لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت پێشوازی لێکرا، بۆ ھاوسەنگی ئیقلیمی و سەرخستنی ھەر رێککەوتنێکی ئەرێنی، ھەولێر قوڵایی بڕیار دەبێت..بەھەر لێکەوتەو ئەنجامێک کە پێوەندار دەبێت بە ناوچەکە.
نوێ
- کەی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت؟
- ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە
- بانکەکان مووچەخۆران ئاگادار دەکەنەوە
- وەزارەتی تەندروستی چۆنییەتیی ناسینەوەی دەرمانی یاسایی لە دەرمانخانەکان بە هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت.
- لە رووباری گەورەی چۆمان کوڕ و باوکێک خنکان
- ئەمریكا وەبەرهێنانی زیاتر لە وزەی هەرێمی كوردستاندا دەكات
- جێفری پایت: بە پەرۆشم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازیی لە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بکەم
- تیمی پڕۆژهی “ههژماری من” ڕوونكردنهوه دەدات بۆ مووچەخۆران
- كارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ههرێمی کوردستان دادەمەزرێت
- جێنین هێنیس پلاسخارت: پێویستە ھەڵبژاردنی کوردستان بە بەژداری کۆتاکان بکرێت
ههواڵی زیاتر