گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات
هونەر جەمال،گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات و دوای ئەوە مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێ.”
هونەر جەمال،ئاشکرایکرد، لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سوودانی جەختی کردووەتەوە کە کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.
گوتەبێژى وەزارەتى دارایى رایگەیاند “بۆ پلەبەرزکردنەوەش کاری وەزارەتەکان بەردەوامە و پێداچوونەوە بە دۆسییەکان دەکرێت و کاری وردی دەوێت هەیە دوو بۆ سێ پلەی پێ دەدرێت و دابینکردنی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوەش بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق دەکرێت.”
گوتەبێژى وەزارەتى دارایى جەختی کردەوە “پێشتر بە نووسراوی فەرمی داواى خەرجکردنى سێ مووچەکەى ساڵى 2023مان لە بەغداد کردووە.”
نوێ
- ئەمریكا وەبەرهێنانی زیاتر لە وزەی هەرێمی كوردستاندا دەكات
- جێفری پایت: بە پەرۆشم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازیی لە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بکەم
- تیمی پڕۆژهی “ههژماری من” ڕوونكردنهوه دەدات بۆ مووچەخۆران
- كارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ههرێمی کوردستان دادەمەزرێت
- جێنین هێنیس پلاسخارت: پێویستە ھەڵبژاردنی کوردستان بە بەژداری کۆتاکان بکرێت
- احمەد تورک چەندین ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
- کەشناسی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند
- ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان کرا.
- ئەمڕۆ 25 هەزار فهرمانبهر و مووچهخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
- پەرلەمانی عێراقی سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.
ههواڵی زیاتر