بەفەرمانی هادی عامری ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی په‌رله‌مانی عێراق، جلی حـ.ـه‌شدی شه‌عـ.ـبییان به دوورین داوه و ده‌یانه‌وێ له دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای حـ.ـەشدی شەعـ.ـبی ئەو جلانە بپۆشن و یاساکە تێپەڕێنن.
بەگوێرەی زانیارییه‌كان، 90 په‌رله‌مانتار جلیان بەدوورین داوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، هیچ واده‌یه‌كی بۆ دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به پرۆژه‌یاساکە دیاری نه‌كردووه.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا بەهەموو شێوەیەک پرۆژه‌یاساکە ره‌ت دەکاتەوە و به‌شێك له لایه‌نه‌كانی عێراق، ده‌یانه‌وێ حـ.ـه‌شد بخه‌نه سه‌ر سوپای عێراق و ئه‌و لایه‌نانه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه.
پێشتر ئه‌مریكا راپۆرتێكی به حكومه‌تی عێراق داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت كۆتایی به بوونی ژماره‌یه‌ك له گرووپه میلیشــ.ـیاكانی حـ.ـەشدی شه‌عبی بهێنێت.

