ئاژانسی پەیامنێر

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بەدواداچوونی ڕێكار و هەنگاوەكانی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و چاكسازییەكانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی كرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە كە ئەمڕۆ دووشەم 15ی ئەیلوول بەڕێوەچوو، سەرۆكی حكوومەت دەستخۆشی لەو پێشكەوتنانە كرد كە تا ئێستە لە پرۆسەی چاكسازییەكانی پێشمەرگە ئەنجامدراون و دووپاتی لە پێویستیی تەواوكردن و سەرخستنی پرۆسەكە كردەوە. لەمبارەیەوە ژمارەیەك بڕیاری گرنگ بۆ خێراتركردنی چاكسازییەكان دران، لەوانە یەكخستنی یەكە ژمێریارییەكان كە پێویستە هەموو پێكهاتەكانی پێشمەرگە، تەنیا یەك یەكەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت لە ڕووی ژمێریاریی و داراییەوە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان.

هەروەها بڕیاری ڕێكخستنەوەی پێكهاتە و بەیكەربەندیی دابەشبوونی هێزەكانی پێشمەرگە درا بە جۆرێك كە لەگەڵ چاكسازییەكانی حكوومەت بگونجێت.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە ئاسانكاریی لە ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینی هێزەكانی پێشمەرگە كە پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت، لەمبارەیەوە سەرۆكی حكوومەت، لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد پەلە بكەن لە ڕاییكردنی مامەڵەكان و جەختی كردەوە كە نابێت كێشە یاسایی و تەكنیكیەكان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجكردنی مووچە و شایستەكانیان.

كۆبوونەوەكە داواش لە حكوومەتی فیدراڵ دەكات، مووچە و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاكانیان لە سوپای عێراق یەك بخات، چونكە بە پێی دەستوور، پێشمەرگە بەشێكە لە سیستەمی بەرگری عێراق و پێویستە مافە دەستووری و شایستە داراییەكانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.

Related posts

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆی کرد

mohammad

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ رای گشتی

nabaz

دادگای فیدڕالی دەربارەی پرۆژەی رووناکی بریاری دا

nabaz