ئاژانسی پەیامنێر

لە داهاتوویەکی نزیکدا منارەی چۆلی نۆژەن دەکردێتەوە

‎لە پلانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێرە لەگەڵ پارێزگای هەولێر لە داهاتوویەکی نزیکدا منارەی شوێنەواریی چۆلی نۆژەن بکرێتەوه و ئەو کەم و کورتییانە هەیەتی چاک بکرێن.

‎ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا لیژنەیەکی پسپۆڕ لە وڵاتی چیکەوە سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد و بەدواداچوونیان بۆ دۆخی منارەی چۆلی کرد، دەرکەوت منارەی چۆلی وەکو خۆیەتی و هیچ جوڵەیەکی نەکردووە، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر چاککردنەوەی کەم و کورتییەکانی منارەکە پێویستە جارێکی ئەو کەم و کورتییانەی هەن و لەو ماوەیەدا هاتوونەتە پێش چاک بکرێن.

‎جگەلە چاککردنەوەی منارە، پلانەکە بەو شێوەیە دەوروبەری منارەی چۆلی خاوێن دەکرێتەوە و ئەو پەرژینەی هەیەتی هەڵبگیرێت…هتد بۆ ئەوەی وەکو شوێنێکی شوێنەواریی گەشتیاریی سوودی لێ ببینرێت.

Related posts

نوری مالیکی پەشیمان دەبێتەوە.

mahir

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد.

nabaz

سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمری بە خالید خۆشناو بەخشی

mohammad