ئاژانسی پەیامنێر

لاهور جەنگی بە چ ماددەیەک دادگایی دەكرێت؟

ئەو مادە یاساییانە ئاشكرا كران كە لاهوور شێخ جەنگی پێ دادگایی دەكرێت ئەوە لەكاتێكدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكی زۆری یەكێتییەوە دوای روبەڕوبونەوەیەكی سەخت خۆی و دوو برای تری  دەستگیر کران. 

بە گوێرەی قسەی وتەبێژی دادگای سلێمانی، بەپێی مادەی 56، لە یاسای  سزادانی عێراقی، دوو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ لاهور شێخ جەنگی و تۆمەتبارەكانی تر دەكرێتەوە، پاشان دەدرێنە دادگا.


سەڵاح حەسەن وتەبێژی دادگای سلێمانی، ڕایگەیاند: ئەگەر لاهور شێخ جەنگی و تۆمەتبارەكانی تر بەبێ ڕووبەڕوبوونەوەی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش خۆیان ڕادەست بكردبووایە، تەنیا بە مادەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەكران، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە و سێ شەهید و 19 بریندار هەن، كە لە كاتی ئەركەكەیاندا لەلایەن هێزەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی كراونەتە ئامانج، بۆیە بە پێی مادەی 406ـیش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران دەكرێتەوە.

 ئاماژەی بەوەش کرد: هەموو تۆمەتبارێك لە بەردەم دادگا مافی پارێزراوە، لە كاتی  دادگایكردنی تۆمەتبار لاهور شێخ جەنگی و ئەوانی تر دەتوانن تانە لە بڕیارەكە بدەن و پارێزەر بگرن.

Related posts

چەند بریارێکی گرنگ لە وەزارەتی پەروەردەوە

nabaz

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی حەوت

mahir

حکومەتی هەرێم هەنگاوی زیاتر لە بارەی کارەبا دەنێ

mahir