ئاژانسی پەیامنێر

سەرۆك بارزانی سەردانی قشڵەی کۆنی زاخۆی کرد

سەرۆك بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا”خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە”.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 31ی تشرینی یەکەمی 2025 سەرۆك بارزانی سەردانی بازاڕی کۆنی زاخۆی کرد و لەوێڕا بەسەر قشڵەی زاخۆی کۆن کەوت و هەروەها چاوی بە کۆڕنیشی زاخۆ کەوت.

قشڵەی زاخۆ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزار و سەد و بیست ساڵ، ئەم شوێنە لە سەردەمی ڕژێمی لە ناوچوو بۆ ئەشکەنجەدان و ئازاردانی هاوڵاتیانی سڤیل بەکار دەهات، ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوازی کولتووریی قشڵەی کۆنی زاخۆی نۆژەن کردووەتەوە و بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و هەزاران کەس بۆ بینینی سەردانی زاخۆ دەکەن.

سەرۆك بارزانی لەم بەسەرکردنەوەیەدا خۆشحاڵیی خۆی بە جوانی و ئاوەدانیی زاخۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا”خەڵكی زاخۆ شایەنی ئەم خزمەتەن کە بۆیان کراوە، دواتر سەرۆك بارزانی سەردانی گوندی سپی کرد و دیمەنی زاخۆی لە بەرزاییەکانەوە بینی و هەروەها چاوی بە ژمارەیەک هاووڵاتی کەوت کە سەردانی زاخۆیان کردووە و، وێنەی لەگەڵ بەشێک لە هاووڵاتییان دا گرت.

Related posts

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق لە بەرامبەر ئەمریکا دەوەستنەوە

nabaz

ئێران چوار سفری سەر دراوەکەی لادەبات

mohammad

ئەمەریکا قسەی کۆتایی کرد

mahir