ئاژانسی پەیامنێر

سیاسەتمەدارێکی کورد: دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوامن لەسەر سیاسەتی زولم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان

سیاسەتمەدرێکی کورد ڕایگەیاند، ئەمە چەندین ساڵە بوودجەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نادرێت، ڕوون و ئاشکرایە کە دەسەلاتدارانی بەغدا دەیانەوێ بەردەوام زولم و ستەم لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن و قۆناغ بە قۆناغ و لەسەردەم و ساتی جیاجیادا ڕێگا و دەرەچەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتی زولم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان.

شێخ زێدو باعەدری، سیاسەتمەداری کوردی ئێزدی ڕایگەیاند، سیاسەتی شوڤێنی عەرەبەکان بەردەوامە لە دژی خەڵکی کوردستان و هیوادارین وەکو ساڵانی نەوەتەکان کاتێک بریاری نەوت بەرامبەر بە بەشەخوراک هەبوو جارێکی تر تێکەڵی بەغدا نەکرێت، لەبەر ئەوەی بە چاوێکی نزمەوە سەیری کورد دەکەن و کوردەکان وەکو برا بەش نابینن، بە جۆرێک مامەڵە دەکەن کە ئێمە ژێر دەستە بین، دوای ئەوەی کە هاوپەیمانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕێگای هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانیان قەدەغە کرد هیچ شتێک لەژێر دەستی بەغدا نەماوەتەوە هەر بوویە رسقی خەڵکی کوردستان دەبڕن و مووچەکانی خەڵکی نادەن ئەمە درێژپێدەری سیاسەتی جینۆسایدە لە دژی خەڵکی کوردستان.

باعەدری دەشڵێت، بانگەوازی خەڵکی خۆمان دەکەین کە پشت بە خۆیان ببەستن، هەرکاتێک بەغدا بیەوێت بە توپ و چەک بەرامبەر بە ئێمە دەوەستێت و شەڕ دەکات، ئێستاش رسقی خەڵکی ئێمە دەبڕێت، ساڵیان بۆ خەڵکی ئێمە کردووەتە شەش مانگ و مامەڵەیەکی زۆر خراب لەگەڵ خەڵکی ئێمە دەکات.

Related posts

هۆكارە ئابووریەكانی پشت ڕووخاندنی میرنشینە كوردییەكان

hakar.herki

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد.

nabaz

لاهور جەنگی بە چ ماددەیەک دادگایی دەكرێت؟

mahir