ئاژانسی پەیامنێر

هەولێر و بەغدا رێککەوتن

ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری گواستنەوە و رێگای گەشەپێدان ڕایگەیاند، هەرێم و عێراق ڕێككەوتوون لەسەر نەخشەی كۆتایی ڕێگای گەشەپێدان، كە بە دهۆكدا دەڕوات تا دەگاتە دەروازەی فێشخابور.

ناسر ئەسەدی، ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری گواستنەوە و ڕێگای گەشەپێدان ڕایگەیاند: هەرێم و عێراق ڕێككەوتوون لەسەر نەخشەی كۆتایی ڕێگای گەشەپێدان، كە لە دهۆكەوە تێپەڕ دەبێت تا دەگاتە دەروازەی فیشخابوور.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بە فەرمی چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و دیزاینەكەی وردبینی هونەری بۆ دەكرێت پێش ئەوەی دەست بكرێت بە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەكەدا.

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی لە چەندین وڵاتەوە پێگەیشتووە لەوانە توركیا و ئیمارات و قەتەر و عومان، داهاتی پێشبینیكراو بۆ ڕێگای گەشەپێدان دەگاتە چەندین ملیار دۆلار، لەگەڵ دابینكردنی دەرفەتێكی كاری زۆر بۆ هاوڵاتیان.

Related posts

سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمری بە خالید خۆشناو بەخشی

mohammad

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

hakar.herki

شاندەکەی پارتی گەیشتە لای سوودانی.

nabaz