ھێنانی تاگ

هه‌ڵبژاردن

هێمن هەورامی لە وەڵامی قوباد تاڵەبانی: سەیرە کەسانێک ڕوویان هەیە باسی دەسەڵاتی قۆرخکراو بکەن

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی قسەکانی سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دایەوە و سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕی کە چۆن لە ڕوویان دێ باسی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی قۆرخکراو بکەن، لە کاتێکدا خۆیان دەسەڵاتیان لە سلێمانی قۆرخ کردووە. هێمن هەورامی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨، لە میانی وتارێکیدا کە لە شارۆچکەی قەرەداغ لە سنووری پارێزگای سلێمانی پێشکەشی کرد، ڕای گەیاند: ”ئێمە وەکوو خەڵکیتر نین بەڵێنی ناوەڕۆک بەتاڵ بکەین و تەنیا بۆ دەنگی هەڵبژاردن بەڵێنی ناڕاست…