ھێنانی بەش

جیهان

ژمارەیەك لە ژنانی ئەفغانستان پێشوازییەكی گەرمیان لە چەكدارەكانی تاڵیبان كرد كە لە رۆژانی رابردوو كە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە گەڕابوونەوە نێو چەند ویلایەتێكی ئەو وڵاتەو وێنەی سێڵفییان لەگەڵ گرتن.
زیاتر...

ئەنجلینا جولی لە دھۆكەو دەلێت: ھەرێمی كوردستان رێزێكی گەورە لە ئاوارەكان دەگریت

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وامنیدا له‌ كه‌مپی دۆمیز لە دهۆك ئه‌نجلینا جولی ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیۆد و باڵیۆزی نیازپاكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌ه‌كان راگه‌یاند، من لێرەم بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی جیهانی ئاواره‌كان دیاری بكه‌م. ئه‌نجلینا جۆلی…

لەترسی ھەواڵگری ئەمریكا، كیم جۆنگ ئاودەستەكەی لەگەڵ خۆی بردووەتە سەنگافورە

كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور لە گەشتەكەیدا بۆ سەنگافوورە بەمەبەستی دیدارە مێژووییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئاودەستە تایبەتەكەی لەگەڵ خۆیدا بردووە. ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە، كیم جۆنگ ئۆن لە میانی سەردانەكەیدا…

دەمیرتاش: ئێمە دژایەتی خودی ئەردوگان ناكەین

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، كە ماوەی 20 مانگە بەبێ حوكمی دادگا لە زینداندایە، رایدەگەیەنێ ئەو بارمتەی سیاسییە نەك زیندانی سیاسی. دەشڵێ دادگاكانی توركیا ناوێرن حوكمم بدەن، چونكە هیچ تاوانێكم لەسەر ساخ نەبووەتەوە. دەمیرتاش لە…

برا گەورەی ساڵح موسلیم بانگەشە بۆ ئەردۆغان دەكات

پرۆفیسۆر موستەفا موسلیم كە برا گەورەی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدەیە، بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی توركیا دەكات و دەڵێ ئەو مرۆڤێکی موسڵمان و باوەڕدارە، پێویستە سەرجەم کوردەکان پشتیوانیی ئەردۆغان بکەن.…

توركيا دیجلە و فورات بەرووبارى نێوده‌وڵه‌تى نازانێ

نووسەر و چاودێرێكی سیاسیی كورد لەبارەی تەنگژەی ئاوی عێراقەوە ئاماژە بەوە دەدات كە دیجلە و فورات دوو رووباری نێودەوڵەتیین و دەبێ كێشەكە لە ڕێگەی ڕێكەوتنامەی نێودەوڵەتی چارەسەر بكرێت، بەڵام توركیا جیاواز لە وڵاتانی جیهان، ئەم دوو رووبارە…

پێنتاگۆن: لە هێرشەکانی 2017ـماندا نزیکەی 500 سڤیل کوژراون

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن، ئاماری تایبەت بە کوژراو و بریندارانی خەڵکی سڤیلی لە ساڵی 2017 لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دایە کۆنگرێس. بە گوێرەی راپۆرتەکەی پێنتاگۆن ، ساڵی2017 لە ئەنجامی بۆردوومان و هێرشەکانی سوپای ئەمریکا نزیکەی 500 کەسی…

سعوودییە هەڕەشەی هێرشی سه‌ربازی له‌ قه‌ته‌ر ده‌كات

سعوودیە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز له‌ دژی وڵاتی قەتەر ده‌كات، ئەگەر بێت و ئەو وڵاتە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی( ئێس- 400)ـی رووسی بکڕێت. بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (لۆ مۆند)ی فەڕەنسی، ریاز پێشتر داوای لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا،…

سوپایی پازداران: ترامپ ھەمان چارەنووسی سەدامی دەبێت

سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت هێرشی سه‌ر ئێران بكات، ئه‌وا هه‌مان چاره‌نووسی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی پیشووی عێراق‌ چاوه‌ڕێیان ده‌كات. به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی…

سوریا… شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد

سەرچاوەکانى هەواڵ بڵاویان بەرەبەیانى ڕۆژى پێنج شەممە سوپاى ئیسرائیل هێرشى موشەکى کردووەتە سەر کەرتى ناوەڕاست لە دەوروبەرى ناوچەى قونەیتەرەى سوریا و ئێرانیش ٢٠ موشەکى بە ناوچەى جۆلانەوە ناوە کە لە ژێر دەسەڵاتى ئیسرائیل دایە . سوپای ئیسرائیل…

ئیسرائیل دەستی بە لێدانی بارەگاكانی ئێران لە سوریا كرد

دوای بریارەكەی دۆنالد ترەمپ ئیسرائیل چەند موشەكێكی ئاراستەی میلیشیاكانی ئێران كرد لە سوریا دوای بریارەكەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كشانەوەی ولاتەكەی لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئیسرائیل چەند موشەكێكی ئاراستەی میلیشیاكانی ئێران كرد لە…

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست مامه‌ڵێكی نهێنی قاسم سولێمانی له‌گه‌ل قه‌تر له‌شارێكی كوردستان ئاشكرا ده‌كات

له‌به‌رامبه‌ر‌ ئازادكردنی راوچییه‌كانی، حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ ملیارێك دۆلار ده‌داته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی عێراق و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ سلێمانی جێبه‌جێكراوه و لەو رێكەوتنەدا 50 ملیۆن دۆلار بە بەرپرسانی سلێمانی دراوە سەرچاوەكە ناوی…

ئەمریکا هاوکارییە داراییەکەی بۆ هەسەدە رادەگرێت

دوای لێدوانەکەی ترەمپ، ئەمریکا هاوکارییە داراییەکەی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رادەگرێت. پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تەرخان کردووە، کە…

ئه‌ردۆغان: به‌م زووانه‌ كۆتايى به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ “باكوورى عێراق” ده‌هێنين

سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنى دا به‌م زووانه‌ كۆتايى به‌ بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ "باكوورى عێراق" بهێنێت. ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان، دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ،…

ئەردۆگان: خەریکە دەچینە نێو عەفرینەوە

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستە، سێ هەزار و 400 چەكدار لە چالاکی خراون، ئێستەش خەریكە دەچنە نێو عەفرینەوە. ئەردۆگان ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خەڵاتی…

رۆبه‌رت فیسك: ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێ پێگه‌ی كورد و ئه‌مریكا لاواز بكات

رۆبه‌رت فیسك نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (ئیندیپێندێنت)ی ئینگلیزی، له‌ وتارێكدا ئاشكرای ده‌كات سوپای سووریا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك واز له‌ شاری (غوته‌) ناهێنێ تا كۆنتڕۆڵی نه‌كاتەوە، به‌ دوای ئه‌ویش به‌ره‌و ئیدلیب و ره‌قه‌ پێشڕه‌وی ده‌كات. نووسه‌ر…

بەرپرسی هەواڵگری توركیا به‌نهێنی لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد كۆبووەتەوە

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای "میت" هەواڵگری توركیا له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوباتدا چه‌ند جارێك به‌ نهێنی چووەته‌ شاری لازقییه‌ و له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌ملووك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سووریا كۆبووه‌ته‌وه‌.…

هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، پێشتر لەدەست یەپەگە بوون

دوای ئەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ، گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب-یان چۆڵکرد و بەرەو عەفرین کشانەوە ، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو گەڕەکە کوردییەکان و ئاڵای سووریایان لەو گەڕەکانە هەڵکرد. دوێنی ئاژانسی پەیامنێر بڵاویكردەوە كە،…

رۆژنامەیەكی ئێرانی: شەڕی نێوان سوپای ئەمەریكا و میلیشیاكانی حەشد نزیكە

رۆژ دوای رۆژ ئاماژەكانی شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای ئەمەریكا و حەشدی شەعبی لە ناو ناوچانەی ئەمەریكییەكانی لێیە لە عێراق نزیك دەبێتەوە. لێدوانەكانی پێشتری سەركردەكانی حەشد و ئەمدواییەی ئێرانییەكان باشترین بەڵگەن. دوای هاتنی داعش بۆ عێراق،…

ئەو ھێزانە كێین كە چوونەتە عەفرین

دوای ئەوەی پەكەكە و ڕێزمی سوریا و ڕژێمی ئێران ڕێككەوتن بە ڕادەستكردنی عەفرین بە بەشار ئەسەد، لە ئێستادا چەند ھێزێكی سەر بە بەشار ئەسەد و ئێران گەیشتنە ناو عەفرین. ئاژانسی پەیامنێر ناوی ئەو ھێزانەی بەشار ئەسەد ئاشكرا دەكات كە چوونەتە ناو…