‎عەلی حەمە ساڵح: ئەگەر ٢٥ دەفتەرەكەی یەكێتی نەبێت دەبێت سواڵ و قەرز بكەین بۆ بەڕێوەبردنی كەی ئێن ئێن

عەلی حەمە ساڵح ھەڵسوڕاو و پەڕلەمانتار بزۆتنەوەی گوڕان، دەلێت: ماوەیەك دوای رێكەتنی بزۆتنەوەی گوڕان و یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە سەردەمی نەوشێروان مستەفادا، یەكێتی مانگانە ٢٥ دەفتەر دۆلاری بۆ بزۆتنەوەی گوڕان دەنارد. دەربارەی چونیەتی خەرجكردنی پارەكە، عەلی حەمە ساڵح دەلێت: ئەم بڕە پارەیە بۆ بەردەوامبوونی كەناڵی كەی ئێن ئێن بووە و پارەكە دەچووە ژۆری كارگێری و قادری حاجی عەلی و ئاوات شێخ جەناب، ئەوان باش ئاگاداری پارەكەن. ئەو پەڕلەمانتارەی گوڕان دەشلێت: ئەگەر ئەم ٢٥ دەفتەر دۆلارە نەبێت دەبێت سواڵ و قەرز بكەین بۆ بەڕێوەبردنی…

پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕای دەگەیەنێت، تا ئێستا زیاتر لە 75 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئەمساڵ پارەی گەنم زووتر دابەش دەكرێت. نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند پرۆسەی وەرگرتنی گەنم كە لە 17ی مانگی رابردووەوە دەستی پێكردووە بە باشی بەڕێوە دەچێت. نەوزاد ئەدهەم ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە ڕێكخستنێكی باش بۆ وەرگرتنی گەنم هەیە و هیچ ئۆتۆمبێلێك هاوشێوەی ساڵانی…

ئه‌مریكا ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌ دژ به‌ ئێران

دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ریدا ،ئه‌مریكا په‌یامی ئه‌وه‌یدا كه‌ ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌ بۆ پاراستنی بازرگانی نه‌وت له‌ ناوچه‌كه‌دا. سه‌باره‌ت به‌ گوته‌كانی ئیسماعیل كه‌وسه‌ری ، فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆرشی ئێران، كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو ئه‌گه‌ر رێگری له‌ ئێران بكرێت له‌ بازرگانی نه‌وتدا ئه‌وا گه‌رووی هورمز داده‌خرێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بیل ئوربان رایگه‌یاند : رێگریكردن له‌ جووڵه‌ی كه‌شتی نه‌وت…

ئەوانەی لای شاسوار کار دەکەن دەبێت لایک و کۆمێنی بۆ بکەن

شاسوار عبدول واحید کەسی یەکەمی نەوەی نوێ و خاوەنی کۆمپانیایی نالیا لە رێگایی کەسێکی نزیکیەوە داواێکی سەیر لەو کەسانە دەکات لە کۆمپانیاکەی ئەو کاردەکەن . ھاولاتیێک کە مووچە خۆرە لە کۆمپانیایی نالیا کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە ئاژانسی ھەوالی پەیامنێری راگەیاند شاسوار لە رێگای کەسێکی نزیکی خۆی ھەموو کارمەندانی کۆمپانیای نالیا ئاگادار کراونەتەوە شاسوار ھەر پۆستێکی لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان کرد دەبێت لایک و کۆمێنتی بۆ بکەن ستایشی و دەست خۆشی لێبکەن . ئەمە لە کاتێک دایە چەند رۆژێک پێش ئێستا دوو رۆژنامەنووسی NRT لە لایەن…

نێچیرڤان بارزانی: ھەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت

نێچیرڤان بارزانی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ گرنگه‌، ھه‌ر ٣٠ رۆژ جارێك مووچه‌ بدرێت، له‌م چه‌ند مانگه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و خشته‌یه‌یان رێكخستووه‌ و، مووچه‌كانیان دابه‌شكردووه‌ . نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و تیایدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.. له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند:  له‌ ٣٠ـی ئه‌یلوول ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ھه‌یه‌ و له‌واده‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت و، كه‌سیش…

گۆڕان : دەنگە ساختەکانی کەرکوک ھەمووی یەکێتی کردوێتی

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە تەواوی دەنگە ساختەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک ھی یەکێتییە نەک لایەنی دیکە. ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”وەک ئەوەی ئێمە زانیاریمان لەلایە لە کۆی ئەو سندوقانەی کە ڕۆژی سێشەممە ٣\٧\٢٠١٨، لە کەرکووک ھەژمار کراون، بەڕێژەی ٦٠٪ ساختەکاری لە دەنگەکاندا کراوە، ھەروەھا تەواوی ساختەکارییەکانیش ھی یەکێتیی نیشتمانییە و لایەنێکی دیکە نییە“. بەرپرسەکەی گۆڕان، ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەو دەنگانەی کە بە ئەلیکترۆنی پێیان دراوە، لەگەڵ ئەوەی ئێستادا…

کەنالەکەی عەبدولواحید داخرا

بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە، وەزارەتی رۆشنبیری، پاش چەند رۆژێک لەکردنەوەی، کەناڵەکەی دکتۆر عەبدولواحیدی داخست. دکتۆر عەبدولواحید کەسایەتی نزیک لە کۆمەڵی ئیسلامی لەناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا کەناڵێکی ناوخۆیی بەناوی (ئافەرین)ەوە، کردووەتەوە و لەچەند رۆژی رابردووشدا بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەزارەتی رۆشنبیری کەناڵەکەی داخستووە. محەمەد گەردی، بەڕێوبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیاند: ”کەناڵێک بە ناوی (ئافەرین)، لە نێو جیهازێک کە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان دەکات زیادکراوە و…

خشتەێکی نوێی مووچە راگەێنرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی بڵاو کردەوە و نەبوونی ناوی وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ لەناو خشتەكەدا كاردانەوەی لە توڕە كۆمەڵایەتیەكان دروستكردووە. ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی پەروەردە لەسەرۆی لیستی مووچەخوارنی ھەرێمی كوردستانەوە بوو بەلام ئەمجارەیان وەزارەتی پیشمەرگە ھێنراوەتە پێشەوە و وەزارەتی پەروەردە لە لیستەكەدا دەرھێنراوە، سەرچاوەیەكیش رایگەیاند لە رۆژانی داھاتوودا بە لیستێكی جیا مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ رادەگەیەنرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 2017/8/3،…

داعش بەھێزێکی زۆرەوە گەرایەوە

سائر به‌یاتی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی خورماتوو، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن. له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی "غه‌د پرێس" به‌یاتی دووپاتیكرده‌وه‌، "هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار و گروپه‌ میلیشیاكان ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ی چه‌كدارانی داعش په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام ده‌درێن". هه‌روه‌ها گوتی: "دۆخی ئه‌منی سه‌ڵاحه‌دین تێكچووه‌ و داعش به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌…

بۆ باشکردنی بژێوی پێشمەرگە پەرلەمان کۆدەبێتەوە

لەسەر گوزەران و مووچە و پلە بەرزكردنەوە و چاكسازییەكانن وەزارەتی پێشمەرگە و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە . شیلان شێخ جەعفەر،سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەسەر دۆخ و گوزەران و مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوە، گوتی: سبەی سێشەممە لە پەرلەمانی كوردستان میوانداری وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین و چەندین پرس هەیە لەگەڵیان دەخەینەڕوو". لەبارەی ئەو پرسانەی دەخرێتە روو گوتی: "لەسەر دۆخی خراپی پێشمەرگە لە سەنگەرەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما قسەیان لەگەڵ دەكەین، چونكە ئەو بابەتە…

یەکێتی: کۆمەلی ئیسلامی لەگەل جوندولئیسلام تاوانبارن بە کوشتی ئەندامی ئێمە

ئەندامێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕەخنەی توندی لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان گرت و بەوە تۆمەتباری کردن کە پێشتر لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوندولئیسلامدا ”خەڵکی یەکێتی“یان شەهید کردووە. پاش ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەنگی بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نەدا، ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ”من خەڵکی هەڵەبجەم، تا ساڵی ٢٠٠٣ بۆ پرسەش لەبەر برادەرانی کۆمەڵی ئیسلامی نەمدەوێرا بگەڕێمەوە، ئێستاش کۆمەڵ باسی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و سەروەریی یاسا…

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

پارەی  داھاتی نەوت  گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و دەست بە دابەشکردنی مووچە  دەکرێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی راگەیاند: "٣٧٠ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و ئامادەکاریەکانی دەست پێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ بەرەو کۆتایی چووە". سەرچاوەکە ئاشکرای کرد: "ئەمرۆ یان سبەی  لیستێکی نوێی مووچە رادەگەیەندرێت کە وەزارەتی پێشمەرگە  وەزارەتی یەکەم دەبێت". سەرچاوەکە گوتیشی: ئامادەکاریەکانی  دەستپێکردنی مووچە بەرەو کۆتایی چووە و پارەش بۆ بانکەکان ئامادەکراوە. روونی کردەوە بە دوو لیستی…

ئەمریکا : روخانی ئێران نزیک بۆتەوە

ئابووریناسێكى ئێرانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئابووریی وڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت و داهاتووى تاران له‌ چاره‌نووسى ڕژێمى به‌عس و سه‌دام حوسێن ده‌چێت، كاتێك ئه‌مریكا له‌كۆتایی سه‌ده‌ى ڕابردوو گه‌مارۆى ئابووریی خسته‌ سه‌ر به‌غدا ئه‌حمه‌د حوسه‌ینی، شاره‌زاى ئابووریی، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌رى "haqqin.az"ى ڕووسی، ڕای گه‌یاند:"خۆپیشاندانه‌كانى ئێران به‌ته‌واوه‌تى بوون به‌ هه‌ڕه‌شه‌، به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌ر كه‌رتى بازرگانى كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌ترسیداریشه‌ بۆ سه‌ر ئابووریی وڵات". ڕوونی كرده‌وه‌، مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كان،…

بۆچی له‌ هاوین ئۆتۆمبێل گڕ ده‌گرێت” چۆن ده‌یپارێزین

دوای ئه‌وه‌ی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی  ڤیدیۆی گڕگرتنی دوو ئۆتۆمبێل بڵاوكرایه‌وه‌ و بووه‌ هۆی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستا فه‌رمان 15 ساڵه‌كاری فیته‌ری ده‌كات هۆكاره‌كانی گرگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ هاوولاتیان روون ده‌كاته‌وه‌‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌ستا فه‌رمان هۆكاره‌كان بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هۆكاری یه‌كه‌م:  هه‌ندێ كه‌س ده‌ستكاری وایه‌ری (فیول په‌مپ)یاخوود فیتپه‌م‌ ده‌كه‌ن وایه‌ری خۆی لێده‌كه‌نه‌وه‌ وجۆرێكی دیكه‌ی بۆ ده‌به‌ستن كه‌ به‌رگه‌ ناگرێت هۆكاری دووه‌م: هه‌ندێك…

کیم جۆنگ ئون: ئەفسەرێکی بالای بە ٩٠ فیشەک کوشت

به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى دوێنى چوارشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یرانى 2018، كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور فه‌رمانى كوشتنى بۆ فه‌رمانبه‌رێكى باڵاى سوپاى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى پسووله‌ى به‌شه‌ خۆراك و سووته‌مه‌نى زیادى داوه‌ته‌ سه‌ربازه‌كانى. جه‌نراڵ هیون جو سونغ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ بوو كه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و تۆمه‌تبارى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تكردنى دوژمنانى وڵات و به‌شدارى له‌ ناشرین كردنى پارتى ده‌سه‌ڵات كوژرا. فه‌رمانى كوشتنى جه‌نراڵ هیون جو سونغ له‌ په‌یمانگاى سه‌ربازى كانگ كۆن…

دەست بە دابەشکردنی بەنزین دەکرێت بە نرخی ٦٤٠ دینار

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر، رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە بەنزینەی کە بەغدا بۆ هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆکی دابینکردوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و سبەینێ 28ی حوزەیرانی 2018، دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، لە بەنزینخانە حکومیەکان بەنرخی ٦٤٠ دینارو تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری تاکیسە. مستەفا تەها، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ حوزەیرانی ٢٠١٨ رایگەیاند: پێشتر هەولێ زۆر هەبوو کێشەی نرخی بەنزین چارەسەر بکرێت و دوای رەزامەندی بەغدا بۆ ناردنی بڕی ٥ ملیۆن لیتر بۆ هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان گەیشت و سبەی…

فرۆکەێکی تورکیا کەوتە خوارەوە

له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری توركیا، له‌نزیك شارۆچكه‌ی به‌سنێی سه‌ر به‌ پارێزگای ئادیامان ، فڕۆكه‌وانی نێو فڕۆكه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی گور، راگری زانكۆی عه‌نتاب رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ی فێركاریی كۆلێژی زانستی گه‌ردوونناسی و فڕۆكه‌وانیی زانكۆكه‌یان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌نتابه‌وه‌ فڕیون. پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی گور راشیگه‌یاند، نزیك به‌ كاتژمێر 09:00 یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كان كه‌ فێرخوازێك به‌كاریهێناوه‌، له‌نزیك شارۆچكه‌ی به‌سنی سه‌ر به‌ پارێزگای ئادیامان كه‌وتووه‌ته‌…

لایەنە نارازییەکان : یەکێتی پارەی داوەتە کورەکانی نەوشیروان بۆ دزینی دەنگەکانیان

بزووتنەوەی گۆڕان گومان دەکات لە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی لەو ماوەیەدا بە قازانجی کاندیدە دەرچووەکانی خۆی و ئەو دەنگانەی لەو پارێزگایە هێناویەتی، دەستکاریی دەنگەکانی کردبێت. هاوکات ئەو باڵەی یەکێتی، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و سەرکردە باڵاکانی گۆڕانی لە بڕانی یارمەتییە داراییەکانی حزبەکەی ئاگادار کردووەتەوە. لایەنە ناڕزاییەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی، بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان، گومانی هەیە لەوەی لەو ماوەیەدا سندوقەکانی دەنگدان لەو پارێزگایە بە قازانجی ئەو دەنگانەی یەکێتی هێناویەتی دەستکاری کرابن. بەپێی ئەو…

دادگاى ئیتیحادی: درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ناده‌ستوورییه‌

دادگاى باڵاى ئیتیحادی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان، نادروسته‌ و لێدانه‌ له‌ ده‌ستوور. دادگاى ئیتیحادى، له‌ بڕیارێكیدا سه‌باره‌ت به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "هه‌ر بڕیارێك له‌دواى 45 ڕۆژ له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ربچێت، ده‌ستووریی نییه‌". له‌ یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌دا، په‌رله‌مانى عێراق ته‌مه‌نى خۆى درێژكرده‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ى ڕێكاره‌كانى جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان كۆتایی پێدێت. به‌پێی ده‌ستوورى عێراق، ته‌مه‌نى…

ئاسۆ مامەند: ئەگەر پێشمەرگە نەگەرێتەوە کەرکوک حالمان زۆر خراپە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئاشکرای دەکات، داعش لەناو شاری کەرکووکدا شانەی نووستووی ھەیە و بەدوای ھەلێکدا دەگەڕێن تا دزە بکەنە ناو شارەکەوە. ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر ھێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناو کەرکووک، جارێکی دیکە کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە. ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لە دەوروبەری کەرکووک بینراون و بەئاشکرا ھاتوچۆن دەکەن، هاووڵاتییانی ناوچەکەش ڕۆژانە چەکدارانی داعش دەبینن، بۆیە ئەگەر ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ ئەوە نەدۆزرێتەوە،…