گۆڕانی ڕابردوو بۆ گۆڕین و گۆڕانی ئێستا بۆ مانەوە

بیروڕا- ھەكار ھەركی لەسەروبەندی دروستكردنی حكومەتەكەی (پاراستن)دا بزۆتنەوەی گۆڕان دەیان جار بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ داوای لە پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە بیانھێنێتە ناو حكومەتی نوێی ھەرێمەوە، لێرەدا كێشە نیە ھەموو حزبێك داوا بكات بەشێك بێت لە بنیاتنەری حكومەت بۆ ئەوەی ئەو بەلێنانە جێبەجێ بكات كە لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا بە دەنگدەری خۆی داوە، بەلام ئایا گوڕان ئێستا ئەیەوێ "بیگوڕێت"یان ھەوڵدەدات خۆی زیاتر بچوك نەبێتەوە و بەتەواوی"نەدوڕێت"! گوڕان لەوكاتەی كە بەڕێز نەوشێروان مستەفاش لە ژیاندابوو خاوەنی ٢٤ كورسی پەڕلەمانی…

عەلی عەونی بۆ قوباد تاڵەبانی: ئەگەر دایك و برا و پۆر و ئاموزاكانت كەتنێكی گەورە نەكەن، دۆخی كوردستان باش دەبێت

سەبارەت بە باشترکردنی دۆخی ئابووری هاوڵاتییان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی وەڵامی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە. لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک عەلی عەونی نوسیویەتی، "كه‌تنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی به‌ناو كورد كردبێتی، خیانه‌تی شانزه‌ی ئۆكتوبه‌ر بوو، ئه‌م خیانه‌ته‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی كوردستان راده‌ستی حه‌شد و عه‌ره‌بی داگیركه‌ر بكرێت". راشیگەیاندووە، "كاك قوباد راست ده‌كات، ئه‌گه‌ر براكه‌ی و دایكی و پوری و…

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی رووسی : نێچرفان بارزانی شیاوترین كه‌سه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیك ی رووسیا سه‌باره‌ت به‌ كاندیدكردنی نێچرفان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت : نێچرفان بارزانی ئێستا كاندیدی حزبه‌كه‌یه‌تی به‌ پشتیوانیه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ ده‌ست ده‌هێنێت چونكه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ 52 ساڵیه‌ پشتگیریه‌كی فره‌وانی خه‌ڵكی كوردستانی هه‌یه‌ و له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ی كردووه‌ و له‌ شه‌ڕی تێرۆرستانی داعش توانی به‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و گیروگرفته‌ دارایی و ئابوریانه‌ زاڵ بێت كه‌ حكومه‌تی فیدرڵی به‌غدا بۆحكومه‌ته‌كه‌ی…

ئێن ئاڕتی: لە پارێزگای سلێمانی و دھۆك، “بارزانی” بە لێزمە دەبارێت

كەناڵی ئێن ئاڕتی سەر بە نەوەی نوێ، بەھۆی ئەوەی رۆژ نیە بابەتێك دژی بارزانی بڵاو نەكاتەوە و جاری وا ھەیە لە ٨ كاتژمێردا ٧٢ جار لە سوشیاڵ میدیاكەیدا ناوی بارزانی ھێناوە، لە مانشێتێكی تیڤیەكەیدا نووسیویەتی"لە سلێمانی و دھۆك بارزانی بە لێزمە دەبارێت" خۆی لە ڕاستیدا ڕستەكە وایە"لە سلێمانی و دھۆك باران بەلێزمە دەبارێت" لە فەیسبووكی دكۆر نەسرەت جاف وەرگیراوە

بارزانی بەشی VIP پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێری داخست

پێگەی فەرمی بارەگای بارزانی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە: لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەشی VIP لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دادەخرێت. ئەم بڕیارەی بارزانی دوای ئەوە ھات كە دوێنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەشی VIP كردووتەوە بۆ خێرا ڕایی كردنی مامەلەكان و نرخی ڕای كردنەكە ١٠٠ ھەزار دینار دەبێت، ئەمەش ناڕەزایی ھاولاتیانی لێكەوتەوە و لە سوشیاڵ میدیا كاردەناوەی دروستكرد.

ده‌زانن هێرۆ خان چی لێ هاتووه‌؟

بارزان عەلی حەمە ده‌ڵێن تا دوو ساڵیش پێش ئه‌وه‌ی خومه‌ینی بمرێت، هیچ بڕیارێكی سیاسی له‌ ئێراندا ئه‌و پیاوه‌ ده‌ری نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ئه‌حمه‌دی كوڕی به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ و هه‌ر به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه‌ نامه‌ی بۆ مه‌رجه‌عییه‌ته‌كان ناردووه‌ و به‌ناوی باوكییه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ بردووه‌، به‌ كه‌یفی خۆی سه‌ركرده‌كانی لاداوه‌ و نه‌یاره‌كانی سڕیوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت نزیكترین دۆستی باوكی كه‌ ئایه‌توڵا مونته‌زه‌ری بوو، كردییه‌ دوژمنی ده‌سه‌ڵات و به‌ قه‌ولی خۆیان خه‌لعلعه‌بای كرد. خومه‌ینی تووشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن…

پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بەرتیل وەرگرتنی بە یاسایی كرد و ناوی ناوە (ڤی ئای پی)

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری كاركردن بە سیستمی تایبەت (VIP) بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەبەرامبەر 100 هەزار دینار دەركرد و بەشێك لە شارەزایان پێیان وایە ئەمە ھانگاوی بە یاسایی كردنی (بەرتیلە). موقەدەم فازڵ حاجی حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیاندوە “بەشی VIPـیمان كردووەتەوە بۆ راییكردنی مامەڵەی ئەو كەسانەی بۆ تۆماركردن، نوێكردنەوەی مۆڵەت و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەكەن”. لەم باریەوە ھاوڵاتیان لە توڕە كۆمەڵایەتیەكان ھاشتاگی #نا_بۆ_جیاكاری ـیان…

دەستەی مافی مرۆڤ: بڕیارەکەی هاتوچۆی هەولێر دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دادپەروەرییە

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ بڕیارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتۆچۆی هه‌ولێر سەبارەی بە به‌كردنه‌وه‌ی به‌شی (VIP) بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌ پاره‌ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاندوە " بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان بۆ كردنه‌وه‌ی بەشی Vip   له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕی (100) هه‌زار دینار لە هاوڵاتیان تەواو پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه‌…

ڤی ئای پی ـیەكەی پۆلیسی ھەولێر كاردانەوەی دروستكرد

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری كاركردن بە سیستمی تایبەت (VIP) بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەبەرامبەر 100 هەزار دینار دەركرد و ئەم ھەنگاوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە. موقەدەم فازڵ حاجی حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیاندوە "بەشی VIPـیمان كردووەتەوە بۆ راییكردنی مامەڵەی ئەو كەسانەی بۆ تۆماركردن، نوێكردنەوەی مۆڵەت و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەكەن". لە بەرامبەردا ھاولاتیان و چالاكوانان زۆر بە توندی لەسەر ئەم ھەنگاوەی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ھاتنە دەنگ و ڕەخنەی…

قەسەمەن بیلا ھەر بەشەق و پێ لەقە ئەکەومە پەنجەرە و قاوە و قەنەفەتان

بارزان عەلی حەمە یانی ڕەشوڕووتەکە لە دەرەوە لە بەر گەرما و سەرما بووەستێ و ئەوانەشی کە پارە و سەرمایەیان ھەیە، بەو شێوە ئەشرافی و کیسراییە لە پێشوازییان دەبن و قاوەیان پێشکەش دەکەن؟ ئەمەیە تەنزیمی ئیداری و عەدالەتی ئیجتیماعیتان؟ یانی پێتان وایە داھێنانێکی موھیمی ئیداریتان کردووە؟ دەی سوێند بەخوا من ڕێم بکەوێتە پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر و لە دەرەوە چاوەڕێ بم و پارەدار و دەسەڵاتداریش ببینم لەو کافێ مۆدێرنەتان قاوە بخواتەوە و کارەکانیشی بە پەلە بۆ بکرێت، قەسەمەن بیلا ھەر بەشەق و پێ لەقە ئەکەومە پەنجەرە و قاوە و قەنەفەتان، عەمرتان…

شێخ جەعفەر: “پیاو ھەیە لە كابینەی كاك مەسروور بە رۆژ حكومەت بێت و بە شەو ئۆپۆزسیۆن”

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندی یەكەی ٧٠ـی پێشمەرگە پێی وایە"كەس ناتوانێت لە كابینەی بەڕێز مەسروور بارزانی بە رۆژ لە حكومەت بێت و بە شەو ئۆپۆزسیۆن". ئامانج ساڵح، پەیامنێری كورستان تیڤی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: گووتم یاشێخ ئیتر ئەوە نەما خەڵکانێک بەرۆژ لە حکومەت بن و لە شەودا ببنە ئۆپۆزسیۆن.. گووتی جا پیاو هەیە بەرامبەر کاک مەسرور شتی وا بکا... ئەمە لە كاتێكدایە لە دوو رۆژی ڕابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان (مەسروور بارزانی) وەك سەرۆكی حكومەت دیاریكرد و (نێچیرڤان…

شاسوار عەبدولواحید بە ٨ كورسی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت كاندید دەكات و پێویستی تەنھا بە ٤٨ كورسی ترە

كاندیدێكی دەرنەچووی نەوەی نوێ ئاشكرای دەكات كە شاسوار عەبدولواحید خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت كاندید دەكات و دەیەوێ كێبڕكێی دەستھەلات بكات. سیروان بابان، خۆبەخش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و كاندیدی دووجار دەرنەچووی ئەم جوڵانەوەیە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ناكریت پارتی ببێتە خاوەنی ھەردوو پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان. بابان ئاشكرای كرد: شاسوار عەبدولواحید بەنیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت كاندید بكات، بەلام لە ئێستا ٨ كورسیمان ھەیە و پێویستمان ٤٨ كورسی دیكە ھەیە.

پارتی نێچیرڤانی بارزانی وەك سەرۆك ھەرێم و مەسروور بارزانی وەك سەرۆكی حكومەتی ھەرێم دیاریكرد

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سروور بارزانی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد و پۆستی داهاتووی نێچیرڤان بارزانیشی یه‌كلایی كرده‌وه‌. ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/12/2018 ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆبووەوە، دوای كۆتایھاتنی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو و رایگەیاند، مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دیاركراوە و ئەو پێشنیارە لە كۆبوونەوەكە…

ئاسایشی یەکێتی لەبازگەیەکی چەمجەمال هاولاتیەکیان دایە بەر گوللە و شەهیدیان کرد

بنەماڵەیەک ڕایدەگەیەنن کە لە بازگەی سەنگاوی سەر بە چەمچەماڵ، هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و کەسێکیان کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان بریندار کردووە. بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی ١٢ی ٢٠١٨، لە بازگەی سەنگاوی سەر بە چەمچەماڵ، تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە کە دوو کەسی بە ناوەکانی (شەماڵ ئەحمەد) کوشتووە و یەکێکی دیکەشیان بریندار کردووە. هەر لەمبارەیەوە عەبدوڵڵا حەمە سەعید، ئامۆزای کوژراوەکە بە کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی ڕاگەیاندووە کە داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە…

كوڕەكەی كوسرەت رەسوڵ لە بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێر لادرا و كەسێكی دیكە دانرایە شوێنی

بڕیار وایە ئەمرۆ شاڵاو كوسرەت رەسوڵ لە پۆستی بەرپرسی مەڵبەندی سێی ھەولێر دووربخرێتەوە و كەسێكی نزیك لە بافڵ تاڵەبانی بخرێتە شوێنی. بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر، ئەمرۆ شەممە (بوڕھان سەعید سۆفی) لە شوێنی (شاڵاو كوسرەت رەسوڵ) وەك بەرپەسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لە ھەولێر دیاری دەكرێت. تەمەنی بەرپرسیاریەتی شالاوی كوسرەت رەسوڵ نەگەیشتە ساڵێك و ھەر زۆ لەلایەن باڵی دەست روویشتوو ڕەتكرایەوە و دژایەتی كرا، چونكە بڕیاری دەستبەكاربوونی (شالاو) لەسەر بڕیاری كوسرەت ڕەسوڵی باوكی بووە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی حزبەكەی.

پەكەكە بارەگایەكی یەكێتی كۆنترۆڵكرد و ئاڵای یەكێتیان ھێنایە خوارەوە

ئەمڕۆ هەینی هێزە چەكدارەكانی سەر بە پارتی كرێكاراتی كوردستان لە شنگال لە ناحیەی سنونێ هەڵیانكوتایە سەر بارەگای كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان. بەپێی زانیارییەكان ئەو هێزەی سەر بە پەكەكە چونە نێو بارەگای كۆمیتەی یەكێتی لە ناحیەی سنونێ و ئاڵا و لۆگۆی یەكێتییان داگرتووە و رایانگەیاندووە لەبەرامبەر داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان لە سلێمانی، رانیە، قەڵادزێ، كۆیە ئەو كارەیان كردووە. لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئاسایشییەكانی یەكێتی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادییان لە سلێمانی، رانیە، قەڵادزێ، كۆیە و كفری داخست…

هەڤاڵ ئەبوبەکر: نەمانوتووە یانزە هەزار پڕۆژە؛ وتمان یانزە هەزار ئیشمان کردووە

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی روونکردنەوە لە بارەی وتەیەکی دەدات و رایدەگەیەنێت: " ئێمه‌ نەمانوتووە یانزە هەزار پڕۆژە وتمان یانزە هەزار ئیش، وە ئەو كارانە دەتوانن بێن بە لیست وەریبگرن. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، پارێزگاری سلێمانی باس لەو کارانە دەکات لە ماوەی دەستبەکاردبوونیدا کردوویەتی دەڵێت: ئەو ئیشانەی من كردومە نەك هەر خەڵكی سلێمانی، خەڵكی دهۆك و هەولێر و ڕەوەندی كوردیش لەگەڵیەتی. ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەوەی كە ئێوە دەیكەن بە " ڕەئی" خەڵك چەند كۆمێنتێكی فەیس بووكە كەنازانرێت خاوەنەكانی كێن؟…

وه‌زیرێكی یه‌كێتی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ۷ ساڵ زیندانی ده‌كرێت

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق ،به‌ تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، سزای غیابی ۷ ساڵ زیندانی بۆ مه‌ڵاس محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، وه‌زیری پێشووتری بازرگانی حكوومه‌تی عێراق له‌ پشكی یه‌كێتی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا ده‌ركرد. فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاریی بڕیاری دادگای كه‌تن له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ ده‌سپاكی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ رایانكردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پێشتریش له‌ چوارچێوه‌ی دوو گرێبه‌ست “سامانێكی زۆری…

دوای ٢٤ كاتژمێر لە داخستنی بارەگاكانی سەر بە پەكەكە، میدیایی فەرمی یەكێتی موژدەی كردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگەیاند

دوای ئەوەی لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی تەواوی بارەگاكانی سەر بە پەكەكە لە سلێمانی داخران، میدیایی فەرمی یەكێتی موژدەی كردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگەیاند. كەناڵی كوردسات نیوزی سەر بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە موژدەیەكدا بڵاویكردەوە كە بەم زوانە گەشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا دەستپێدەكاتەوە. كردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی دوای ئەوە ھات كە بە بڕیاری توركیا، ھەموو بارەگاكانی تەڤدەمی سەر بە پەكەكە لە سنووەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشی یەكێتیەوە داخران و ئالای پەكەكە ھێنرایە خوارەوە. پیشتر…

سەركردەیەكی یەكێتی دەلێت:من شاھێدی ئەوەم مەلا بەختیار شەڕی٢٢ كۆپتەری كردووە و خۆشم بە ٧ پێشمەرگە سەربازگەیەكم گرتووە

سەرکردەیەکی یەکێتی ئاشکرای کرد کە بە ٧ پێشمەرگەوە سەربازگەیەکی گرتووە، بەڵام ”ناوێرم بیگێڕمەوە“. ئەوەش ناشارێتەوە کە لە یەک کاتدا ”مەلا بەختیار لەگەڵ زیاتر لە ٢٢ کۆپتەر شەڕی کردووە“. رەهبەری سەید برایم، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا باسی لە دەنگۆی شەڕکردنی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێریی یەکێتی لە دژی ٢٢ کۆپتەر کرد و ئاشکرای کرد: ”بێگومان ڕاستە کە مەلا بەختیار شەڕی ٢٢ کۆپتەری کردووە، ھەرچەندە ٢٢ کۆپتەر نەبووە و زیاتر بووە، بەڵام ئەوە مێژووە و…