لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمێكی ئه‌مریكی:”مووشه‌كاكانی ئێران له‌ ناوخۆی عێراقه‌وه‌ ئاراسته‌ی قه‌ڵای دیموكرات كراون”

رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتی له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی كۆیه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی باره‌گاكانی دیموكراتی پێ بۆردومان كراون، له‌ ناوخۆ عێراقه‌وه‌ ئاراسته‌ كراون. به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، شوێنی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه‌، 20-40 كیلۆمه‌تر دوورتر نه‌بووه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئێران سوودی له‌ چه‌ند سه‌كۆیه‌كی ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك وه‌رگرتووه‌، كه‌ له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق، له‌ پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوونه‌ته‌وه‌.…

پارتی به‌رنامه‌ی لیستی 183بڵاوده‌كاته‌وه‌

پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ به‌ لیستی (١٨٣) و 100 كاندید به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 30/9/2018ـی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، به‌ دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز) به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی دارشتووه‌و به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌رانی ده‌دات پاش سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات. پارتی له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا و له‌ بواری سیاسیدا پێیوایه‌: "سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ی ده‌بێته‌ هۆی بەهێزکردنی دەنگ و سەنگ و قورسایی کورد لە بەغدا و لە هاوکێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا و خەباتی بەردەوام بۆ تێگەیاندنی هەموو…

بەڤیدیۆ… ئاژانسی پەیامنێر شوێنی سەكۆ مووشەكیەكانی ئێران لە سلێمانی بە ڤیدیۆ ئاشكرادەكات

سوپای رژێمی كۆماری ئیسڵامی ئێران بە قولایی ٢٠كم ھاتووتە ناو سنووری پارێزگای سلێمان و پایەگای مووشەكی لە ناوچەیەكی ئەم پارێزگایە درۆستكردووە. بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە دەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر كەتووە، رۆژنامەنووسێكی كورد بەناوی (ئاڵا وشیار) ڤیدیۆی ئەم شوێنانە دەگرێت كە كۆماری ئیسڵامی پایەگای مووشەكی لێ دامەزراندووە. ئەم رۆژنامەنووسە دەلێت: رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بە قولایی ٢٠كم ھاتووتە ناو خاكی باشووری كوردستان و لە چیایی سورێن پایەگای مووشەكی دامەزراندووە و ئەمرۆ سەربازێكی زۆر و چەكی قورس بۆ ئەم…

ئێران: له‌ هێرشه‌كانی هاوشێوه‌ی كۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین

كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ "له‌ كرده‌كانی هاوشێوه‌ی كۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین. حوسێن ده‌هقان، راوێژکارێکی عه‌لی خامنەیی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرای ده‌كات كه‌ تاران له‌ کردەی هاوشێوەی کۆیە كه‌ باره‌گای هه‌ردوو حزبی دیموكراتیان كرده‌ ئامانج، بەردەوام دەبن و ئه‌و هێرشانه‌شی وەک کاردانەوە وه‌سفكرد و ئەوەی خستەڕوو، كه‌ ئه‌وان ئه‌و هێرشانه‌‌ بە سەرپێچی بۆ سەر سەروەری خاكی عێراق نابینن. لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ رووسیا ئەلیوم، حوسێن دەهقان راوێژکاری رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایەده‌گه‌یه‌نێت…

پارتی و یەكێتی بەشداریكردن لە حكوومەتی عێراق یەكلا دەكەنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و چۆنیەتی بەشداری كورد لەو حكوومەتە كۆببنەوە. نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێكردنی كابینەی داھاتووی حكوومەتی عێراق و چۆنیەتی بەشداریكردنی كورد لەو كابینەیە. بەپێی زانیارییەكان پارتی و یەكێتی ئەمڕۆ خۆیان یەكلایی دەكەنەوە، ئاخۆ دەچنە نێو كام ھاوپەیمانێتی و كام ھاوپەیمانێتی…

عه‌لی عه‌ونى: گه‌ر هه‌ولێریش بۆردومان بكه‌ن ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەین

عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان  لەھەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لەژێر ناوی کوردستان و دڕندەیی داگیرکەران نووسیویەتی ، ڕۆژی  ٨-٩-٢٠١٨ بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکرات بەر پەلاماری دڕندەکانی کۆماری ئیسلامی فارسی کەوتن ، دەوڵەتی کوردستان لە ساتەوەختی لەدایکبوونە ، تورکیا و ئێران شێتانە پەلاماری کوردستان و کوردان دەدەن. ناوبراو ڕاشیدەگەێنێت لە ناوخۆ خیانەتکارانی شانزەی ئۆکتوبەر و دەست و پێوەندەکانیان خەریکی دڵسارد کردنی کوردستانیان و بنکۆڵ کردنی حکومەتی…

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: هێرشەکەى ئێران وه‌ڵامى جموجۆڵە چەکدارییەکانى حدکابووە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران كه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی ئه‌ پۆسته‌ به‌رێوه‌ ده‌بات رایگەیاند، هێرشەکەى ئێران بۆ سەر بنکەکانی حزبی ديموکرات لە کۆیە وه‌ڵامدەرەوەى جموجۆڵە چەکدارییەکانى ئەو حزبە بووە لە مەریوان و شنۆ. نازم دەباغ بە ئاژانسی ئیرناى ئێرانى ڕاگەیاندووە، لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێران و حکومەتى هەرێمەوە بە فەرمى ئاگادار نەکراوەتەوە لە ئەنجامدانى ئەو هێرشە و تەنها لە میدیاکانەوە رووداوەکەى بیستووە. ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو لە بەرامبەر کردەوەکانی حزبی دیموکرات وەڵامى دەبێت.…

له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر كۆییه‌ تاكۆ ئێستا دوو پێشمه‌رگه‌ی حدكا شه‌هید بوون

بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاشکرای کرد کە بەهۆی تۆپبارانەکەی کۆیە، دوو پێشمەرگەیان شەهید بووە. کەمێک لەمەوبەر کاوە بەهرامی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ڕایگەیاند، ئەو بۆردومانەی کە دەستی پێ کردووە بۆ سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی حدک و حدکا، ”کۆماری ئیسلامیی ئێران“ ئەنجامی دەدات. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تاوەکوو ئێستا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و بۆردومانەکەش بەردەوامە. ئەو بەرپرسە باڵایەی حدکا ئاشکرای کرد کە هەریەک لە (حدک و حدکا) کراونەتە ئامانج و ئێستا سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو…

به‌ڤیدیۆ… ئێران هێرشی مووشه‌كی كرده‌ سه‌ر دیموكرات له‌ كۆیه‌

کەمێک لەمەوبەر، چەند تۆپێک بەر بارەگای سکرتاریەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەوت لە شاری کۆیە. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك رووداوه‌كه‌ به‌ ئاژنسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر ئێستا بارەگای سکرتاریەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج و هێشتا ترسی تۆپباران بەردەوامە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دەوروبەری سکرتاریەتی حدکا، کەمپێکی گەورەی پێشمەرگە و کەسوکاری پێشمەرگەکانی حدکا بە ناوی (ئازادی دوو) هەیە و ئێستا لە ترسی تۆپباران، خەڵکی کەمپەکە ئەوێ جێدەهێڵن.…

ژیانی سیاسی هێرۆخان كوتایی پێهاتووه‌

روژنامه‌نووسێكی دیاری نزیك له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێی وایه‌ ژیانی سیاسی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌هۆی نه‌خوشی و ته‌مه‌نه‌وه‌ كوتایی هاتووه‌. ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر: سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی رۆژنامه‌نووسی نزیك له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ نووسنێكیدا  باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژیانی سیاسی هێرۆخان به‌ره‌و كوتایی ده‌روات و ئه‌مه‌ش ناكوكی ناوخۆی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی قۆلكردووته‌وه‌ و ئێستا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له‌ بارودۆخێكى ته‌ندروستى باشدا نییه‌ ( نه‌خۆشى پیرى هه‌یه‌)، تاڕاده‌یه‌كى زۆر كه‌م ئاگادارى نێو…

هاولاتیانی كوردستان ڕێگایه‌كی نوێ بۆ چوونه‌ توركیا ده‌دۆزنه‌وه‌

لێشاوی سه‌ردانی هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار یان چاره‌سه‌رى پزیشكى یان خوێندن،به‌رده‌وامه‌.بۆیه‌ چه‌ند نووسینگه‌یه‌كى بلیت ڕێى نوێ به‌كار دێنن بۆ چوونه‌ ئه‌و وڵاته‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بڕێك پاره‌ بۆ هاووڵاتی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و خۆیشیان قازانج ده‌كه‌ن. به‌ڵام شاره‌زایه‌كى ئابوورى ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ زیانێكى زۆر به‌ ئابوورى توركیا ده‌گه‌یه‌نێ. كه‌یوان موحسین خاوه‌نى یه‌كێك له‌ نووسینگه‌كانى كارئاسانى بۆ هاووڵاتییان و وه‌رگرتنى ئۆفه‌رى خوێندن، ئاشكراى ده‌كات كه‌ به‌شێكى زۆرى قوتابییانى ماسته‌ر و دكتۆرا…

عەبادی فەرمانی لێکۆڵینەوە لە سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران دەردەکات

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە، دەدات. بەپێی راگەیەندراوێک، کە لە پەیجی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا بڵاو کراوەتەوە، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاندوورە، ئەو یەکە ئەمنییانەی تایبەت بوون بە پاراستنی کونسوڵخانەی ئێران، ئەرکی خۆیان بەجێ نەهێناوە. حەیدەر عەبادی فەرمانی کردووە هەموو ئەو یەکە ئەمنییانە بنێردرێنە ژێر لێکۆڵینەوە. رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی…

ڤیدیۆ… عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان: بەدڵنیاییەوە ریفڕاندۆم کارتێکی بەهێزە بەدەست گەلی کوردەوە

عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئێستا کاتی گشتپرسییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، پێویستە "یەک نوێنەر"ی کورد بچێتە بەغدا و کارتی گشتپرسی بەکاربهێنێت. لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "رووداوی ئەمڕۆ" ـی كەناڵی رووداو، عەبدولڕەزاق شەریف رایگەیاند، پێویستە کورد سەرلەبەری سیاسەتی خۆی لە عێراقدا بگۆڕێت، ئێستا کاتی ئەوە نییە داوای پۆست بکات بەڵکو پێویستە "یەک نوێنەر" بچێتە بەغدا و بۆچوونی کورد بگەیێنێت و کارتی گشتپرسی-ش بەکاربهێنێت. عەبدولڕەزاق شەریف گوتیشی "ئومێدمانوایە پارتی و یەکێتی و هەموو…

دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكاتەوە

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوە حكوومییەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێت و لەسەرەتاشدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: "رۆژی چوارشەممەی داھاتوو 5/9/2018 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێ". گوتیشی: "رۆژی پێنج شەممە 6/9/2018 مووچەی یەكەی 70 و 80ی ھێزی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و رۆژانی دواتریش مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێت".

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە راگەیەندراوەكەی پێشووی پەشیمان دەبێتەوە

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ھاوسەری مام جەلال سكرتێری كۆچكردوی ئەو حزبە، روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو راگەیەندراوە بڵاودەكاتەوە كە پێشتر لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و چەند پرسێكی دیكە بڵاوكردبووەوە. لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 1ی‌ ئه‌یلوولی‌ 2018، له‌سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان و گفتوگۆی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، هاوكات پرسی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ داهاتوو و چۆنیه‌تی‌ به‌شداری‌ كورد له‌ حكوومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق، له‌میدیاكاندا…

كورد لەنێوان دوو ھاوپەیمانێتیدا خۆی یەكلایی دەكاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق يه‌كه‌م كۆبوونەوەی خولى چوارەمی ئه‌نجام بدات، دوێنێ ژمارەیەك لایەنی عێراقی كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانیان راگەیەند و بڕیاریشە لایەنەكانی دیكە كوتلەیەكی دیكە رابگەیەنن، بەڵام ھێشتا یەكلایی نەبووەتەوە ھێزە كوردییەكان دەچنە ناو كام ھاوپەیمانێتی. پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ يه‌كه‌م دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەبچێت و تێدا په‌رله‌مانتارانیش سوێندى ياسايى بخۆن. ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ھەريه‌ك له‌ موقتەدا سه‌در، حەیدەر عەبادی، ئەیاد عه‌لاوى و…

هێمن هەورامی وەڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی ئاڵای کوردستان و ڕیفراندۆمەوە دەداتەوە

هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و سەرۆکی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی گوتارێکی محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە کە لە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئێران لەبارەی سەردانەنەواندنی بۆ ئاڵای کوردستان لە مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی مام جەلال تاڵەبانی و بابەتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە کردنی. هەورامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گوتارێکی بەناونیشانی(لە بارەی ئاڵای کوردستان و ڕیفراندۆمەوە وەڵامێک بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران) بڵاوکردووەوە سەڕەڕای چەند…

نێچیرڤان بارزانی: با كاك فه‌رید رێگه‌نه‌دات سندووق له‌ سلێمانی دابنرێت

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری، رایگه‌یاند، پارتی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی نه‌داوه‌، به‌ڵكو حكوومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌. له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێران كه‌ له‌ باره‌ی لێدوانێكی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رده‌وه‌ بوو كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ر پارتی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، با له‌ سنووره‌كانی خۆی ئه‌نجامی بدات"، نێچیرڤان…

پارتی: ناچینە ژێر فشاری یەکێتی و هیچ لایەنێک

بەرپرسی لقێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، حزبەکەی ناچێتە ژێر فشاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هیچ لایەنێکی دیکە، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ڕۆژی شەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، ڕای گەیاند، ئەگەر پارتی پێداگرە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئەوا دەتوانێ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی هەڵبژاردن ئەنجام بدات. لەلایەن چاودێرانیشەوە ئەم لێدوانە وەک هەڕەشەیەکی دوو ئیدارەیی لێکدرایەوە. لە بەرامبەردا بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتیبە ڕایگەیاند: ”ئەو لێدوانە ھەست…

بەڤیدیۆ.. ھێلی لەڤ لەگەڵ سوپەر ساکۆ دەردەکەوێت

ھێلی لەڤ، خانمە گۆرانیبێژ و بارزگانی کورد، ڤیدیۆیەکی خۆی و سوپەر ساکۆ، گۆرانیبێژی ئەرمەنی بڵاو کردەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 1/9/2018، ھێلی لەڤ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ڤیدیۆیەکی خۆی و سوپەر ساکۆی بڵاو کردەوە، کە تێیدا سوپەر ساکۆ بە زمانی کوردی دەڵێت: "بژی کوردستان". چەند ڕۆژێکە سوپەر ساکۆ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە، لە ڕۆژی 30/8/2018شدا، کۆنسێرتێکی لە ھەولێر ساز کرد. ھێلی لەڤ، ناوی ڕاستەقینەی (ھێلین عەبدوڵا)ـیە، وەک 100 کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان بۆ ساڵی 2015…