بزانە دوای كوتاییھاتنی وادەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنی كوردستان بە چەند كاتژمێر ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێن

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پێڕەوی تایبەتە بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ڕۆژی 30ـی ئەیلولی 2018 بڵاو دەكاتەوە ئاماژە بەوەدەكات كە دوای كوتاییھاتنی كاتی دەنگدان، لە ماوەی ٧٢ كاتژمێردا ئەنجامە فەرمیەكان ڕادەگەیەنرێن.

رۆژی شەمە 11ـی ئاب، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی پێڕەوێكی تایبەتی بە هەڵبژاردنەكانی 30ـی ئەیلوول بڵاو كردەوە تێیدا هاتوووە، لە رۆژی دەنگدان رێگە نادرێت بە بردنە ژوورەوەی ئامێرەكانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بۆ بنكەی دەنگدان یان وێستگەی دەنگدان یان ناوەندی لەیەك جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان.

لەبەشێكی پێڕەوەكە ئاشكرا كراوە بەكارهێنانی ئامێرەكانی مۆبایل لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە، هەروەها دەنگدەر دەتوانێت تەنیا دەنگ بە قەوارەی سیاسی بدات و دەنگ بە هیچ كام لە پاڵێوراوانی ناو لیستەكە نەدات.

لەماوەی 72 سەعاتدا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت، له‌  48 سەعاتدا لە ساتی دەست پێكردنی دەنگدانەوە كۆمسیۆن سكاڵاكان وەردەگرێت ئەوە لە پێڕەوی ناوخۆی كۆمسیۆن هاتووە.

ڕۆژی هەشتی ئایار/مایۆ، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30 ئەیلوول/سێپتێمبەری بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە، پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسی پێك دێ، 11 كورسی بۆ پێكهاتە نەتەوەیییەكانی كوردستان دیاری كراوە و لە 19ی ئایار/مایۆی 1992 هەڵبژاردنی خولی یەكەم ئەنجام درا، لە 2005 و 2009 و 2013 خولی دووەم و سێیەم و چوارەمی پەرلەمان هاتنە هەڵبژاردن.

ھەواڵی زیاتر