ئەو ئەفسەری یەکەم شکستی بە داعش ھێنا لە سال رۆژی سەرکەوتنەکە بانگێشت نەکرا

دوێنێ یادی چوارسال بەسەر یەکەم شکستی داعش تێپەری ئەویش لەسەر دەستی ھێزەکانی پێشمەرگە بوو لە شارۆچکەی مەخموور .

ھەر لەم یادەدا بەشێکی زۆری لە ئەفسەران بەژداریان تێداکرد بەلام یەکێک لەو ئەفسەرانەی رۆلێکی گرنگی گێرا ( مقەدەم سامی ھەرکی ) بوو بەلام لە ئازاد کردنی شارۆچکەی مەخمور بانگێشت نەکرابوو بۆ سال یادی ئەو سەرکەوتنە .

سامی ھەرکی لە ئەکاوتنی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بلاویکردۆتەوە لە سالی ١٩٩١ لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خەبات دەکەم ھەموو فەرمانەکانم بەزیادە جێبەجێ کردووە وە لە ھەموو شەرەکان لە ریزی پێشەوە دا بەژداربووم .

وە ھەروەھا مقەدەم سامی ھەرکی رادەگەێنێت لەکاتی ئازادکردنی شارۆچکەی مەخمور یەکەم ھەمەربووم چوومە نێو ئەو شارۆچکەیە بەلام لە سال یادی ئەو شەڕەدا ھیچ رێزێک لە ماندوو بوونو دلسۆزی ئێمە نەگیرا بۆیە بڕیاری وازھێنانی خۆم دەدەم لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان .

ھەواڵی زیاتر