چیتر من وەسیلە نیم!

لوقمان بیارەیی

لە ناو کۆمەڵگە مەدەنی و پێشکەوتووەکانی دنیادا، حیزب وەسیلەیە ئامانج نیە، ئێمەش کە خۆمان بە مۆدێرنە ئەزانین هەموو شتێکمان لا ئامانجە ئەسڵەن ئەوەی وەسیلەی ناو بێت نیمانە، خۆپیشاندان، دەنگدان، خۆتەقاندنەوە، تەنانەت جنێودانەکانیشمان بۆ دڵخۆشکردن و ڕازیکردنی ئامانجەکەمانە! لە هەمووشی سەیرتر، بەم حاڵەوە هێشتا چاوەڕێ و داوای ژیانێکی شایستە ئەکەین!

لە خەڵکی ناڕازیم گوێ لێ بووە وتوویەتی، بە خوا قەناعەتم بە هیچکام لەم حیزبانەی(سلێمانی)نەماوە، مەگەر بە ناچاری دەنگ بە پارتی بدەین! ئەها کەواتە ئەم چەند وەختە هەرچی شاتەشاتی سەر جادە و فەیسبوکی هەبووە، لە هەموویاندا خۆی وەسیلە و سوتەمەنی بووە، وە حیزبەکەشی ئامانجەکە بووە! دەی بەڵێ بڕۆ دەنگ بدە بە پارتی، خۆ پارتی لە ناوەڕاستی ئەفریقاوە نەهاتووە! غەیر ئەویش کوردە و خەڵکی ئەم وڵاتەیە، تۆ ئەبێت خۆت ئامانج بیت تا حیزب و دەستەڵات ناچار بکەیت گوێت لێ بگرن، مەعنای چیە! سەری حیزبەکەم و ڤێللای بەرپرسەکانی بەرزبن، ئیتر من سەرم بە قەبری ئەجدادم!

هەرکەس دەنگیدا بە هەر لیست و کاندیدێک ئیتر خەتم نیە کە ئەندامی ئەو حیزبەش بێت، ئەسڵەن لەم دنیای عەولەمەدا جگە لە ڕۆتین، شتێک نەماوە بە ناوی هەیکەلیە و تەنزیمی حیزب، بەڵێ بڕۆ دەنگی خۆت بدە بە پارتی و بیکە بە وەسیلە و تاقی بکەرەوە، چونکە تا تاقی نەکەیتەوە ناتوانی تۆمەتباری بکەیت، ئاخر تۆ کە داواکاریت لێی هەیە، خۆ ئەبێت دەنگی خۆشتی بدەیتێ تا دەستەڵاتی هەبێت داواکاریەکانت جێ بە جێ بکات، هەڵبەت ئەمە بۆ کەسێک لە(هەولێر و دهۆک)یش هەر وایە، یانی ئەگەر لە پارتی ناڕازیە و ڕووی داواکاریەکانی لە حیزبەکانی غەیرە پارتیە، هەر هەمان شتە، لەمە بەولاوە زۆر بێ مەعنا و ئەحمەقانەیە من لە سلێمانیەوە داواکاریم لە پارتی هەبێت، بەڵام با هەر یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی یەکەمی هەڵبژاردنەکەش بن! لە هەولێر و دهۆکیش بە هەمان شت بەڵام با هەر پارتی یەکەمی هەڵبژاردن بێت!

ئێمە ئەبێت ناڕەزایی و نیشتیمان لە یەک جیا بکەینەوە، ئاڕاستەی داواکاری و ناڕەزاییەکانمان ڕاست بکەینەوە، حیزبەکان بکەینە وەسیلە تا نەتوانن وەبەرهێنانی سیاسی لە سەر گردبوونەوە و داواکاریەکانمان بکەن، چیمان دەوێ و چیمان ناوێ، کێ باشە ۆ کێ خراپە، کێ کوردێکی پاکە و کێ خۆفرۆش و دێزە! ئەمانە لای خۆمان و لە زیهنی خۆماندا پۆلێن بکەین!

کۆمەڵگە یا هاوڵاتی هوشیار لە نێوان خراپ و خراپترین جۆش دانامێنێ، بەڵکوو خراپترین سزا دەدات و خراپیش ناچاری خۆچاککردن ئەکات .

ھەواڵی زیاتر