له‌تۆڵه‌ی ژن به‌سه‌ر هێنان ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوه‌كه‌ی به‌چه‌قو قرتاند

دوای نیزكه‌ی ساڵێك له‌ هاوسه‌رگیری دووه‌م، كه‌ به‌هۆی كه‌متوانایی هاوسه‌ری یه‌كه‌می له‌ منداڵبوون ژنی دووه‌می هێنا، رۆژبه‌ڕۆژ كێشه‌ی‌ خێزانێكی ویلایه‌تی ئۆتار برادیش له‌ هیندستان زیاتر بوون و سكاڵاكانی هاوسه‌ری یه‌كه‌میش زیادی كرد، به‌وه‌ی كه‌ پیاوه‌كه‌ی ئه‌وی فه‌رامۆش كردووه‌ و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌بات.

غه‌یره‌ چاوه‌كانی هاوسه‌ری یه‌كه‌می ئه‌و پیاوه‌ی كوێر كرد و له‌كاتی ده‌مه‌قاڵێیان له‌ناكاو چه‌قووه‌ تیژه‌كه‌ی ده‌رهێنا و ئه‌ندامی نێرینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی قرتاند، به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی هندستان، یونس ئه‌حمه‌دی 45 ساڵ كه‌ خاوه‌ن دوو ژنكه‌ بووه‌ به‌ برینداری گواستراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ و ئافره‌ته‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه‌.

رۆژنامه‌ی دویچه‌ ڤێلا له‌ به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ گواستییانه‌وه‌، “شه‌وی رابردوو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان پیاوه‌كه‌ و هاوسه‌ری یه‌كه‌می روویداوه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ش به‌چه‌قوو ئه‌ندامه‌ نێرینه‌كه‌ی لێكردووه‌ته‌وه‌”، هه‌وره‌ها بڵاویشیكرده‌وه‌: “ئێستا كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی پیاوه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه‌” و به‌رپرسانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ رایانگه‌یاندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌س و كاری پیاوه‌ قوربانییه‌كه‌ سكاڵای یاساییان تۆماركردووه‌، ئافره‌ته‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته‌ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌ییش ئاراسته‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ كراوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت، سووكترین سزای تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ 10 زیندارنیكردن كه‌متر نه‌بێت.  

ھەواڵی زیاتر