پۆلیسی سوید خاوەن پێداویستیەكی تایبەتی كوشت كە دەمانچەیەكی یاری كردنی پێبوو

میدیاكانی سوید بڵاویان كردەوە پۆلیسی ئەو وڵاتە، كوڕێكی خاوەنی پێداویستی تایبەتی كوشتووە و دواتر دەركەوتووە دەمانچەكەی دەستی راستەقینە نەبووە بووە.

ئەریك توریلی تەمەن 20 ساڵ، كە نەخۆشی سیندرۆمی داون و جۆرێك لە ئۆتۆتیزمی هەبووە، بە چەكێكی یاری كردنەوە، كە بە دیاری پێیدرابوو، لە ماڵەوە دەچێتەدەر، بەڵام بەشێك لە هاوڵاتیان دەترسن و پێیان وایە چەكەكە راستەقینەیە، بۆیە پۆلیسی لێ ئاگادار دەكەنەوە.

میدیاكانی سوید لەو بارەوە بڵاویان كردۆتەوە، پۆلیس دوای ئەوەی داوای خۆبەدەستەوەدان و چەكدانان لەو گەنجە دەكات و ئەویش رەتیكردۆتەوە، تەقەیان لێكردووە و برینداریان كردووە.

دوای گەیاندنی ئەو گەنجە خاوەن پێداویستی تایبەتە بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

كاترینا سودربێرگ، دایكی ئەریك باس لەوەدەكات كوڕەكە میهرەبان ترین پیاوی جیهان بووە، هەرگیز ئازاری بەكەس نەگەیاندبوو، ئەمە جیا لەوەی كێشەی قسە كردنی هەبووە و زۆرتر وشەی “دایە”ی بەكارهێناوە.

راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی كوڕەكەی بە چەكی یاریكردنەوە لە ماڵ چووەتە دەر بۆ دۆزینەوەی پەنایان بۆ پۆلیس بردبوو.

بەپێی میدیاكانی سوید، لێكۆڵینەوە لە كوشتنی ئەو گەنجە و چۆنێتی مامەڵەكردنی پۆلیس لەو رووداوە دەستیپێكردووە.

ھەواڵی زیاتر