نەوشیروان لە نێوان لیبڕالیز و ئانارشیزم

نەوشیروان مستەفا رێخەری کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆران لە نێوان کەسێکی لیبرالیزم و کەسایەتێکی ئارشیزم کامیان دروستە ، دوای شەری ناوەخۆ بە تایبەتیش دوای جیابوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە یەکێتی بە سەرکردایەتی نەوشیروان لایەنگرانی زۆر ھەولی ئەوەیان ندا کەسایەتی نەوشیروان بە کەسێکی قەلەم بە دەستوو رۆشن فکر ھەژمار بکرێت وایان نیشان دەدا لایەنگری و رێبەرێ چینی پڕۆلیتارە ئەمەش حەزێکی نەوشیروان مستەفا بوو کە دەیویست ناوی وەک سیاسێکی قەلەم بەدەست بچێتە مێژووەوە وا نیشان بدات بیرێکی جیاوازی لەگەل ھاو خەباتانی خۆیدا ھەیە بۆ ئەمەش لە رووی تیۆرییەوە کاری باشی بۆکرد بەلام ئەوە جێگەی پرسیارە ئایا نەوشیروان خۆی باوەری بەم قسانە ھەبوو کە دیخستە سەر لاپەرەکان.بەلام بە پێچەوانەوە نەوشیروان ھەم لە خەباتی شاخ و ھەم شار حەزی لە فەوزا بووە.

لەشەرێکدا پارتی بە سەختی رووبەرووی بەعس دەبێتەوە کە بە نزیکەی ٥٠٠ تۆپ بۆردمان دەکرێن پاش نەمانی تەقەمەنی ناچار دەبن دەست بە پاشەکشە بکەن لە کاتی کشانەوەیەی پارتی داوا لە پێشمەرگەکانی شوعیش دەکات پاشەکشە بکەن، لە کاتی پاشە کشە ھێزێکی یەکێتی بە سەرکردایەتی نەوشیروان. دەگەنە سەر حزبی شوعی لە ئەسلدا ئەوان بۆ پێشمەرگەکانی حسک ھاتبوون بەلام ھەموو پێشمەرگەکانی شوعی بەدیل دەگرن نەوشیروان بە جیھازی لاسلکی دەبەستێتەوە بە رادیۆوە دەلێت ئەوە کوژرا کوژرا ئەوەی تر بە دیل گیران پێرا نە گەیشتن نانەکەشیان بخۆن ئێستا ئێمە بۆیان دەخۆین لە نێو دیلەکان بوک و زاواێکی یەک مانگی ھەبوون ھەرچەند داوا لە نەوشیروان دەکەن نەیان کوژێت ئەویش لە وەلامدا دەلێت ناوێت سالێکی تر بەچکە شوعیەک ببینم .

ئه‌بو تارا حزبی: شویعی پێش چوونه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ نه‌وشیروانم ووت جیاوازی پۆستاڵی ئیرانی و عێراقی چییه‌ ؟ ئه‌ی چیمان ده‌ست ئه‌كه‌وێت و پیشبینی چ ئه‌نجامێك ئه‌كه‌یت ؟؟

نه‌وشیروان هیچ وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌ بۆیه‌ وه‌ك حزبی شویعی به‌ژداریمان نه‌كرد …ملازم كریم سلام (پاسۆك) دەلێت

له‌ هه‌مان كۆبوونه‌وه‌ ئێمه‌و پارتی پیمان باش نه‌بوو ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌ ئه‌نجام بدرێت ! ئاگاداری ئه‌وه‌ بووین كه‌ عیراق و ئێران خه‌ریكی رێكه‌وتنن و له‌ به‌ره‌كانی تری شه‌ری عیراق ئیران شه‌ر سارد بوو بویه‌وه‌ و هێزه‌كان له‌ كه‌م بووندا بوون بۆیه‌ چوونه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ ده‌سكه‌وتێكی نابێت و زۆر كاتی ئه‌بێت و زه‌ره‌ری یه‌كه‌میش بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌بێت

وه‌ هێنانی پازدار بۆ هه‌له‌بجه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ هێنانی پازدار بۆ كه‌ركوك باشتر نابێت كه‌ ئه‌نفالی لێ كه‌وته‌وه‌ ! به‌ڵام نه‌وشیروان به‌ حیسابی به‌ره‌ی جوت و جه‌وقه‌ت گوێی له‌ قسه‌كانی ئێمه‌ نه‌گرت ! بۆیه‌ پاسۆك به‌ژداری نه‌كرد و پارتیش به‌ژداری حه‌وزی هه‌له‌بجه‌ی نه‌كرد جوله‌ی به‌ هیزه‌كانی كرد له‌ ناوچه‌ی خورماڵ ،،،

كۆنه‌ جاشێك به‌ناوی حه‌مه‌ كه‌ریم معاون مسته‌شار

كه‌سێك ئه‌نیریت بۆلای شه‌وكه‌تی حاجی موشیر و ئاگاداریان ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌ نیازی به‌كار هینانی چه‌كی كیمیاییه‌ ! ئه‌بێت خه‌لكی هه‌له‌بجه‌ شار چۆل بكه‌ن بچنه‌ شوێنه‌ به‌رزه‌كان به‌ڵام ئه‌وكاره‌ نه‌كرا و شه‌وكه‌ت ئه‌و شه‌وه‌ بانقه‌كه‌ی برد و هه‌موو به‌رپرسه‌كانی ینك هه‌له‌بجه‌یان به‌ جێ هیشت و به‌ كه‌سیان نه‌وت !،له‌م دوایه‌شدا جه‌لال تاله‌بانی ووتی نه‌وشیروان هۆی كاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌ بوو.

وە لەشەری ناوەخۆش دا نەوشیروان دەستێکی بالای ھەبوو رقی حزبایەتی ئەوەندە لە ناخیدا پەنگی خواردۆتەوە لە قسەێکی دا گوتبووی دەبێت پارتی ئەوەندە لە ھەولێر دوور بکەوێتەوە بە دوربینیش قەلاتیان لێ دیار نەبێت وە نەوشیروان لە شاخ بە کەسە مەترسیدارەکان دادەنران بۆ کوشتنی تەنانەت ھەتا ئەندامەکانی نێو حزبەکەشی جەلال تالەبانی لە قسەێکی دا دەلێت نەوشیروان سواری ھەر کەرێک بێت تا نەیتۆپێنێت وازی لێناھێنێت ئەمە قسەی جەلال تالەبانی ئامەژەیە بۆ ئەوەی نەوشیروان بەردەوام کەسێکی توند ڕەو بووە.

زۆرجار کارکردن لەسەر ئەقلی کۆمەلگا بەلارێدابردنی خراپترە لە جەنگ چونکە گەر بیناێک یان شارێک تێک بدەی دەتوانیت بەچەند سالێک جوانتری دروست بکەیتەوە بەلام تێکدانی شیرازەی کۆمەلگا و کارکردن لەسەر ئەقل چەند جیلێکی دەوێت تابتوانیت ئەم فکرە خراپە بسریتەوە، بەداخەوە گۆڕان لە ماوەی ٩ سالی دروستبوونیدا بە جۆرێک کەوتە تێکدانی بیری خەلک جۆرە ئیرھابێکی فکری وایان بلاوکردەوە کاریگەرێکی زۆر خراپی لەسەر ھەرێمی کوردستان دروستکرد.

گۆبڵز کە وه‌زیری راگه‌یاندنی هیتله‌ر بوو ده‌ڵێ “راگه‌یاندنیكی بیویژدانم بده‌رێ، گه‌لیێکی ناھۆشیارت پێشكه‌ش ده‌كه‌م” میدیای گۆڕانیش سالانێکە بە ئاقارێکی بێویژدانیدا تێدەپەرێت، راگەیاندنێک باشترین تەکنیک جوانترین شاشە جۆرەھا رێگا بۆ گەوجاندنی گۆمەلگا بەکار دەھێنن، بەشی ھەرەزۆری کێشەکانی کوردستان لە ئەستۆی راگەیاندنی نا بەرپرسیارە کە بزوتنەوەی گۆڕان داھێنەری ئەم جۆرە خراپ بەکارھێنانەی میدیابوون.

ھەواڵی زیاتر